وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه ره‌زامه‌ندییان دابێت بۆ هێرش كردنه سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناو خاكی عێراق. ده‌شڵێت: بۆ دابینكردنی موچه په‌ناده‌به‌ینه به‌ر قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ره‌سمی عێراق وتی، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی قه‌یرانی گه‌روی هورمزدا، حكومه‌ت بۆ دابینكردنی موچه په‌ناده‌باته به‌ر قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
عەبودی وتی"ئەو دەستدرێژییانەی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە كرانه سه‌ر حەوت پارێزگای عێراق، هاوكات بوو لەگەڵ گەڕانەوەی سەرۆک وەزیران لە ئەنقەرە دوای کۆتاییهاتنی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا"، ڕونیشی کردەوە: "حکومەت لە کاتژمێر دو و پەنجا خولەکی بەرەبەیاندا هەواڵی دەستدرێژییەکەی پێگەیشتوە و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەستبەجێ دەستی بە کۆبونەوە کردوە لەگەڵ فەرماندە و بەرپرسە ئەمنییەکان بۆ داڕشتنی پلانە پێویستەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتەکانیدا".
ئەوەشی زێدە کرد کە "ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئەو دەستدرێژییەی ڕەت کردەوە و ئیدانەی کرد کە لێدانه له سەروەریی نیشتمانی." جەختیشی کردەوە کە "حکومەت لە ڕابردوودا و ئێستاش پەیڕەوی لە چارەسەری دیپلۆماسی و دیالۆگ دەکات بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە قەیرانی زیاتر و گرژی".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "حکومەت پەلکێشی هیچ ململانێیەک لە ناوچەکەدا نەکراوە و بڕوای بە شەراکەت و دراوسێیەتیی باش هەیە لەگەڵ تەواوی وڵاتاندا له‌گه‌ڵ چارەسەری دیپلۆماسی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان."
عەبودی وتیشی"حکومەت پەیوەندی بە سعودییەوە کردووە بۆ پێشکەشکردنی بەڵگە سەبارەت بە بانگەشەکانی هێرشەکان و داوای لێکردووە زانیارییە ئەمنییەکان بەش بکات بۆ پشتڕاستکردنەوەیان، هه‌روه‌ها لیژنەی لێکۆڵینەوەش پێکهێنراوە و ڕاستیی ئەو بانگەشانە نەسەلمێنراوە."
جەختیشی کردەوە کە "حکومەت نابێتە لایەنێک لە جەنگەکەداو نەبووەتە بەشێک لە هیچ جەمسەرێک لە ململانێ ناوچەیییەکەدا"، ئاماژەی بەوەش دا کە "سەردانی سەرۆک وەزیران بۆ سعودیە دوای دەستدرێژییەكانی ئه‌م دواییە هەڵپەسێردراوە".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق وتیشی "حكومه‌ت هیچ ره‌زامه‌ندییه‌كی نه‌داوه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر پێگه دیاریكراوه‌كان یاخود گروپه دیاریكراوه‌كان له ناو خاكی عێراق." هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "حكومه‌ت هیچ زانیارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ر خاكی عێراق نه‌بوه."
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هێرشه هاوبه‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و سعودیه بۆ سه‌ر گروپه لایه‌نداره‌كانی ئێران له عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامدراون.