وه‌زیری دارایی عێراق: 3 ترلیۆن و 300 ملیار دینار كورتهێنان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ هه‌یه‌
  2026-07-31     

فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ به‌ په‌رله‌مانتارێكی راگه‌یاندوه‌، تاوه‌كو ئێستا سێ ترلیۆن و 300 ملیار دینار كورتهێنان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ هه‌یه‌.

ئاوێنه‌: حه‌یده‌ر موته‌یری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراقی كردوه‌و تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكیان كردوه‌ له‌سه‌رو هه‌مویشیانه‌وه‌ بابه‌تی موچه‌ و هۆكاری دواكه‌وتنی.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتویه‌تی، له‌باره‌ی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە، وەزیری دارایی ڕونی کردۆتەوە کە کورتهێنانێکی ڕاستەقینە لە پارەدا هەیە، بە جۆرێک موچەی (فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتی) مانگانە دەگاتە 7 تریلیۆن و 800 ملیار دینار.

وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ی پێداوه‌، وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر 3 تریلیۆن دینار بۆ موچه‌ی هەندێک لە وەزارەتەکان دراوە، لە ئێستادا تریلیۆنێک و نیو لە لای وەزارەتی دارایی بەردەستە و هەوڵ دەدرێت بگەیەنرێتە تریلیۆنێک و 650 ملیار دینار بە مەبەستی خه‌رجكردنی موچەی خانه‌نشینان، دوای ئەوەش هەوڵ دەدرێت پارە کۆبکرێتەوە بۆ پێدانی موچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی دیكه‌.

وه‌زیری دارایی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی وتوه‌، واته‌ كورتهێنانی ئێستا بۆ موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی نزیكه‌ی 3 تریلیۆن و 300 ملیار دیناره‌.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×