عەلی زەیدی لەسەر دۆسیەی چەک و گەندەڵی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات
  2026-07-31     

لەدوایین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر بەو فشارە سیاسییانە دەربڕی کە لەسەر هەنگاوەکانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەک و بەەنگاربوونەوەی گەندەڵی دروست دەبن، و هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئامادەیە دەست لەکاربکێشێتەوە.

ئاوێنە: ​بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەی ئاگادارەوە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و جەختికردەوە کە نابێت فشار بخرێتە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت لە جێبەجێکردنی پلانە فەرمییەکاندا. ناوبراو داوای لە سەرکردە سیاسییەکان کردوە پابەندی بەڵێنەکانی پێشوویان بن، بەتایبەت لەبارەی دیاریکردنی کاتی کۆتایی بۆ رادەستکردنی چەکی گروپە چەکدارەکان بە دەوڵەت، کە پێشتر رێککەوتی (٣٠ی ٩ی ٢٠٢٦) بۆ ئەو مەبەستە دیاریکرابوو.

​ئەم هەڕەشەیەی سەرۆک وەزیران بۆ دەستلەکارکێشانەوە لە کاتێکدایە کە هەڵوێستی لایەنە چەکدارەکان سەبارەت بە تێکەڵبوون بە دەوڵەت و رادەستکردنی چەک بەسەر دوو ئاراستەی جیاوازدا دابەش بووە:

​لایەنە تێکەڵبووەکان: تا ئێستا هەریەکە لە (سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق، و کەتیبەکانی ئیمام عەلی) بە خۆیان و چەکەکانیانەوە تێکەڵ بە دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت بوون.

​لایەنە ڕەتکردووەکان: لە بەرامبەردا، گرووپەکانی وەکو (کەتیبەکانی حیزبوڵا، بزووتنەوەی نوجەبا، و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا) تاوەکو ئێستا سەرپێچیان کردووە و رەتیانکردووەتەوە چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن.

​ئەم ناکۆکییە سیاسی و ئەمنییانە فشارێکی گەورەیان خستووەتە سەر کابینەی حکومەت و پرۆسەی جێبەجێکردنی سەروەریی قانون لە وڵاتدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×