باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت به‌مه‌به‌ستی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵا به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌ردانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌و باركردنی نه‌وتی عێراق له‌ڕێگه‌ی هێڵی بۆری عێراق-توركیاوه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی.