وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه بڕیاره له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری نه‌وتدا له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزابكرێت، رێككه‌وتنێكی كاتی ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و بۆ هه‌نارده‌كردنی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه.
ئاوێنه: سه‌لیم ركابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند"شاندێکی ئاستبەرزی عێراق بە سەرۆکایەتی باسم محەمەد خزەیر، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنی کاروباری وزە و وەزیری نەوت، بەرەو تورکیا بەڕێکەوت بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی کاتی بۆ ماوەی یەک ساڵ، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتنێکی گشتگیر و درێژخایەن لەگەڵ لایەنی تورکیدا کە پڕۆژەکان لە کەرتی وزەدا دەگرێتەوە."
وتیشی"ئامانجی ڕێککەوتنەکە بەردەوامیدانە بە هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە" و ڕونیشی کردەوە کە "ڕێککەوتنەکە سێقۆڵییه و لە لایەنی عێراقییەوە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) و کۆمپانیای نەوتی باکور لەخۆدەگرێت و لە لایەنی تورکیشەوە کۆمپانیای (بۆتاش)."
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە "ڕێککەوتنەکە توانای هەناردەکردن بە 750هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاری دەکات"، و ئەوەشی خستەڕو کە "هێنانەدیی ئەم بڕانە بەستراوەتەوە بە باشتربونی دۆخی ئه‌منی لە هەرێمی کوردستان، گەڕانەوەی کۆمپانیا بیانییەکان و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە هەرێمدا، سەرباری گواستنەوەی نەوت لە باشورەوە بۆ باکور".
وتیشی"ڕێککەوتنەکە دەستپێکێکە بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنە بۆ زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای تەواوکردنی هێڵی بۆریی (بەسرە – حەدیسە – کەرکوک – جەیهان)."