باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداو كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر له هۆشدارییه‌كی ئه‌منیدا داوا له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان، عێراق و ناوچه‌كه جێبهێڵن.
ئاوێنه: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له هۆشدارییه‌كی ئه‌منیدا رایانگه‌یاند، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ئه‌منی هێشتا ئاڵۆزە، لەگەڵ ئه‌وه‌ش ئەگەری ڕودانی گرژی و ئاڵۆزتربونی چاوەڕوان نەکراو هه‌یه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، پێویستە هاوڵاتییانی ئەمریکی کە لە ئێستادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن زۆر وریابن و ئاستی ئاگایی خۆیان بەرز بکەنەوە و ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، داخرانی کاتیی ئاسمانی ناوچەکە و ڕودانی ئاستەنگ لە گەشتکردندا. هەندێک لە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی لە ناوچەکەدا دەستپێکردنەوەی خشتەی گەشتەکانی پێشویان دواخستوە، لە کاتێکدا کۆمپانیاکانی تر هەندێک لە گه‌شته ئاسمانییەکانیان هەڵوەشاندۆتەوە.
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو، دەبێت ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە ناوچەکەن بیر لە جێهێشتن بکەنەوە، یاخود ئامادەبن بۆ بەجێهێشتنی ناوچه‌كه لە حاڵەتی ڕودانی هەر ئاڵۆزییەکی تردا.