پەرلەمانتارێکى عێراق داوای لە حکومەت کرد ڕێکاری یاسایی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی خاوەندارێتی بۆری نەوتی عێراقی، کە بە خاکی سعودییەدا تێدەپەڕێت (زبێر–خەریس–یەنبووع)، چونکە بۆریەکە بە پارەی عێراقی درووستکراوە و تێچووی درووستکردنی نزیکەی ٢.٦ ملیار دۆلار بووە.
ئاوێنە: سەعود ساعدی ئەندامى پەرلەمانى عێراق سەبارەت بە وەرگرتنەوەى بۆری نەوتى زبێر–خەریس–یەنبووع لە سعودییە، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، داوای لە حکومەت دەکەن ڕێکاری یاسایی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی خاوەندارێتی بۆری نەوتی عێراقی، کە بە سعودییەدا تێدەپەڕێت (زبێر–خەریس–یەنبووع).
جەختیشی کردووەتەوە، هێڵەکە و کۆگاکان و تانکەرە زەبەلاحەکانی بە پارەی عێراقی درووستکراون، کە نرخیان گەیشتووەتە نزیکەی ٢.٦ ملیار دۆلار، ئەوەش بەپێی دەستوور بە موڵکی گەلی عێراق دادەنرێن.
ئەم هەوڵانە لە دواى هێرشی ئەمریکا و سعودییە دێت بۆ سەر عێراق و گرووپە چەکدارەکان، ئەمەش وەک فشارێک بەرامبەر سعودییە سەیر دەکرێت.