وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی له باكوری به‌غدا، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌ماوه بوه له یه‌كێك له كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بنكه‌كه‌دا.
ئاوێنه: یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاگرێک لە ناو یەکێک لە کۆگاکانی ناو سەربازگەی تاجی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کەوتەوە، کە چه‌ك و تەقەمەنییەکانی فیرقەی نۆی زرێپۆشی سوپای تێدایە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دەستبەجێ دوای ڕوداوەکە، تیمە پسپۆڕەکانی وەزارەتی بەرگری بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەستیان بە ڕێکارەکانیان کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ڕاگرتنی، تاوەکو ڕێگری بکەن لە تەشەنەسەندنی بۆ شوێنە هاوسنورەکان.
هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق وتویه‌تی، تەقینەوەیەک لە كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ناو سەربازگەی تاجی ڕویداوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماوەو تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوامن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.