عەلی زه‌یدی په‌یامێكی به‌ زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه‌
  2026-08-03     

عه‌لی فالح زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال رایگه‌یاند، دەوڵەت وەک زامنی مافەکانی هەمو ڕۆڵەکانی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەری عێراق و هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی و هەنگاونان بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری، گەشەپێدان و دادپەروەری.

عه‌لی فالح زه‌یدی له‌ په‌یامێكدا به‌ زمانی كوردی له‌ ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال، رایگه‌یاند، "لە ساڵیادی ئەو جینۆسایدەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دژی گەلی ئێزیدیمان و هەمو پێکهاتەکانی دیکەی گەلەکەمان ئەنجامیدا، یەکێک لە قێزەونترین ئەو تاوانانە وەبیر دەهێنینەوە کە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دوپاتی دەکەینەوە کە وەفا بۆ قوربانییەکان بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاشکراکردنی چارەنوسی ڕفێندراوان و چاودێریکردنی ژنانی ڕزگاربو و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی خۆبەخشانە و ئارام و پڕشکۆ بۆ ئاوارەکان دەبێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "ئەم یادە ئازاربەخشە هاوکاتە لەگەڵ یادی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) و ئەو بەهایانەی کە هەڵیانگرتوە لە ڕوبەڕوبونەوەی ستەم و سەرخستنی حەق و ئاشتی، هەروەها قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکانمان بە هەمو پێکهاتەکانییەوە و بە پاڵپشتی برایان و دۆستان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەبیر دەهێنینەوە".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە دەوڵەت وەک زامنی مافەکانی هەمو ڕۆڵەکانی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەری عێراق و هێشتنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی و هەنگاونان بۆ چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری، گەشەپێدان و دادپەروەری، بە شێوازێک کە شکۆی هەمو عێراقییەکان بپارێزێت و ڕێگر بێت لە دوبارەبونەوەی تاوانی لەم شێوەیە لە داهاتودا".

هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال لە 3ی ئابی 2014دا ڕویدا و بوەهۆی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی بە دەستی رێکخراوی داعش ئەو پەلامارە وەکو یەکێک لە دڕندەترین کارەساتە مرۆییەکانی سەدەی 21 دەناسرێت کە تێیدا هەزاران مرۆڤی بێتاوان بونە قوربانی.

 

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×