فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق داوا ده‌كات له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بانگهێشت بكرێت بۆ نزیكترین دانیشتن تا له‌وێ دۆخی دارایی و ئابوریی وڵات بخاته‌ڕو.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق، داواکارییەکی فەرمی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان كردوه بۆ میوانداریکردنی لە نزیکترین دانیشتنی پەرلەماندا کە تەرخان بکرێت بۆ خستنەڕوی ئەو دۆخه دارایی و ئابورییەی وڵاتی پێدا تێپەڕدەبێت، لەگەڵ ڕونکردنەوەی دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی ڕوبەڕوی دارایی گشتی دەبنەوە لە سایه‌ی گۆڕانکارییە هەرێمییە بەردەوامەکان.
وەزیری دارایی جەختی کردۆتەوە کە داواکارییه‌كه‌ی بۆ میوانداریکردن لە سۆنگەی پەرۆشی وەزارەتەوه‌یه بۆ خستنەڕوی وێنەیەکی دروست و وردی دۆخی دارایی و ئابوریی وڵات له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی گه‌لدا، له‌گه‌ڵ رونكردنه‌وه‌ی ئەو ڕێکارانەی وەزارەت دەیانگرێتە بەر بۆ دەستەبەرکردنی جێبەجێکردنی پابەندبونە سەرەکییەکانی دەوڵەت و بەردەوامبون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی چاکسازی دارایی و کارگێڕی.