به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق-سۆمۆ، رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق له مانگی رابردودا، نزیكه‌ی 42 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه. ده‌شڵێت، به‌رهه‌می نه‌وت له كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، له 230 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه دابه‌زیوه بۆ 20 هه‌زار به‌رمیل.
ئاوێنه: عه‌لی نزار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ به كه‌ناڵی دیجه‌ی عێراقی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له مانگی ته‌موزدا نزیكه‌ی 42 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتوه.
وتیشی، له‌و بڕه 35.5 ملیۆن به‌رمیلی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوری وڵاته‌وه فرۆشراوه‌و 7 ملیۆن به‌رمیلیشی له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه فرۆشراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سۆمۆ وتیشی، به‌هۆی جه‌نگ له ناوچه‌كه، به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌وه دابه‌زیوه بۆ 20 هه‌زار به‌رمیل.
عه‌لی نزار وتیشی، ئەو نەوتەی بە تورکیای دەفرۆشین بەبێ هیچ داشکاندنێک دەفرۆشرێت.
به‌قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سۆمۆ، باشتر وایە نەوتەکە بە تورکیا بفرۆشرێت، چونکە لە سایەی بونی بۆرییەکی گواستنەوەی ئامادەدا،هیچ تێچویەکی گواستنەوە لەسەر عێراق ناکەوێت.
هه‌روه‌ها وتیشی، هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌ڕێگه‌ی سوریاوه گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن تۆن له مانگێكدا و به نرخێك كه زیاتره له پێش قه‌یرانی هورمز.