وه‌زیری نه‌وتی عێراق: له‌گه‌ڵ ئێران له‌ گفتوگۆداین بۆ ئاسانكاری بۆ كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌ گه‌روی هورمز
  2026-08-03     

باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئێران له‌ گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بكه‌ن بۆ كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له‌ گه‌روی هورمز و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا بگه‌ینه‌ لێكتێگه‌یشتن.

ئاوێنه‌: باسم محه‌مه‌د خزه‌یر، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیای ره‌سمی عێراق وتی: ئامانجی ڕێککەوتنە یه‌ك ساڵییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هەناردەکردنی نەوتی خاوە لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، سەرەڕای بونی پلانێک بۆ گواستنەوەی بەشێک لە نەوتی کێڵگەکانی باشور لە ڕێگەی بۆرییەکەوە تاوەکو گەیشتن بە ئاستی هەناردەکردنی زیاتر لە 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

وتیشی، شاندی عێراقی گفتوگۆ و دانوستانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام داوە بۆ تاوتوێکردنی بەردەوامی و ئاسانکاریی جوڵەی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕێگەی گه‌روی هورمزەوەو چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌ رۆژانی داهاتودا بگه‌نه‌ لێکتێگەیشتنێك کە هاوکار دەبێت لە پاراستن و ئاسانکاریی تێپەڕبوونی بار و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×