شارەزایەکی ئابووری: دواکەوتنی مووچە هۆکارە بۆ پاشەکشەی جووڵەی بازاڕ و فشار لەسەر گوزەرانی خێزانەکان
  2026-08-04     

بەپێی لێدوانی شارەزای ئابووری، ناسر تەمیمی، دواکەوتنی بەردەوامی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە عێراقدا، تەنیا ڕێکارێکی دارایی کاتی نییە، بەڵکو گۆڕدراوە بۆ قەیرانێکی دووبارەبووەوە کە ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی.

ئاوێنە: تەمیمی ڕوونیکردووەتەوە کە بەردەوامیی قەیرانی نەختینەیی و دواکەوتنی مووچە، کاریگەریی نەرێنی دروستدەکات لەسەر کەرتی تایبەت، جووڵەی بازرگانی، و توانای خێزانەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ڕۆژانەیان. دەستنیشانیشی کردووە کە درێژەکێشانی ئەم دۆخە لە قۆناغەکانی داهاتوودا دەبێتە هۆی دابەزینی توانای کڕین، سستبوونی چالاکییە ئابوورییەکان، بەرزبوونی ئاستی قەرزی کەسی، و زیادبوونی فشارە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان لەسەر توێژی فەرمانبەران.

جگە لە لایەنە دارایی و کۆمەڵایەتییەکە، ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم قەیرانە کاریگەریی لەسەر ئاستی ئەدا و کارکردنی دامەزراوە حکومییەکان دەبێت؛ بە جۆرێک دابەزینی سەقامگیریی پیشەیی و ورەی فەرمانبەران کەمبوونەوەی کوالێتیی ئەو خزمەتگوزارییانەی لێدەکەوێتەوە کە پێشکەشی هاووڵاتییان دەکرێن، هاوکات توانای بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕیش لاواز دەکات.

لە بەشێکی دیکەی ئاخاوتنەکەیدا، تەمیمی جەختی لەسەر پێویستیی دەستبەجێی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و داڕشتنی میکانیزمی دارایی و کارگێڕیی پێویست، بە مەبەستی زامنکردنی دابەشکردنی مووچە لە کاتە دیاریکراوەکانی خۆیدا. بەبۆچوونی ئەو، جێگیربوونی مووچە هۆکارێکی بنەڕەتییە بۆ بەهێزکردنی متمانە بە ئابووریی نیشتمانی، جووڵاندنی بازاڕە ناوخۆییەکان و پاراستنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی.

چارەسەرکردنی دۆسیەی مووچە بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی حکومەت دەژمێردریت، بەوپێیەی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئاسایشی ئابووری و کۆمەڵایەتیی وڵاتەوە. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە بەردەوامیی ئەم دواکەوتنانە دەبێتە هۆی دووقاتبوونی ئاڵۆنگارییە ئابوورییەکان و سەختتربوونی گوزەرانی هاووڵاتییان لە مانگەکانی داهاتوودا.

شایەنی باسە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بەشێکی بەرچاو لە هێزی کار لە عێراقدا پێکدەهێنن و ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان بۆ دابینکردنی بژێویی خۆیان بە تەواوی پشت بە مووچەی حکومی دەبەستن. لە ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی ئاڵۆنگارییە دارایی و کارگێڕییەکان و ئاستەنگەکانی بەڕێوەبردنی نەختینە، حاڵەتەکانی دواکەوتنی مووچە دووبارە بوونەتەوە، ئەمەش نیگەرانیی لای توێژەکانی کۆمەڵگە و کەرتی بازرگانی و خزمەتگوزاری دروستکردووە.

زۆرترین بینراو
لە لیبیاوە بۆ ئیتاڵیا؛ ١٨ کۆچبەری کورد بەهۆی تێکشکانی یەختەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکان کۆتاییان بە مانگرتنی پێنجوێن هێنا و دەیان کەس دەستبەسەر کران
مەرجەکانی ناردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا کران
ئەمریکا مەرج بۆ عەلی زەیدی دادەنێت: دوورخستنەوەی لایەنەکانی سەر بە ئێران یان سزای دارایی قورس
گەرمترین ڕۆژی مانگی ئەیلوول بەڕێوەیە؛ کەشناسیی هەرێم پێشبینییە نوێیەکانی بڵاوکردەوە
بەڵگەنامەکان لەنێو ئاو و پوشدا شاردرابوونەوە؛ دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی گەورەی گەندەڵی دەستگیرکرد
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی: فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەسەر ئەگەری هێرشکردنە سەر حوسییەکان دابەشبوون
کۆمەڵەی پەنابەران: هەواڵی خنکانی کۆچبەرانی ڕاپەڕین لە دەریای ناوەڕاست ڕاست نییە
ئەردۆغان: کۆتایی بە شەڕی حوسییەکان و سعودیە دەهێنین
پێشنیازێک کارمەندانی بەرگری، ناوخۆ و دژەتیرۆر سەرپشک دەکات لە گۆڕینی میلاکەکەیان بۆ مەدەنی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×