وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، كهشتییه نەوتهەڵگرەکان كه نەوتی خاوی عێراقیان ههڵگرتوه بە گەروی هورمزدا تێپەڕین.
ئاوێنە: سەلیم ریکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق به ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندوە، وەزارەتەکە بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوتی خاو بەپێی میکانیزمهكان، كهشتییه نهوتههڵگرهكان بە گەروی هورمزدا تێدەپەڕیون.
ئاماژهی بهوهشكردوه، "تێپەڕاندنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بەناو گەروی هورمزدا دوای بارکردنی بارەکانیان دروستە، بەڵام وەزارەت هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ ناگرێت لە ڕێگاکانیان یان وەرگرتنی ڕەزامەندی پێویست".
وتهبێژی وهزارهتی نهوتی عێراق رونیكردهوه، "وەزارەتی نەوت نەوتی خاو لە بەندەرەکە دەفرۆشێت، دواتر کڕیار بەرپرسیارە لە گواستنەوە و داگرتنی بارەکە".
سەلیم ریکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دهڵێت، وەزارەتەکە خاوەنی ئەو تانکەرانە نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە جوڵەی ئەوانەوە نییە دوای دەرچونیان لە بەندەرەکە.
پهیوهست به قهبارهی ئهو نهوتهی كه كهشتییهكان ههڵیدهگرن، رونیكردهوه، "هەندێک كهشتیی باری گەورە هەڵدەگرن کە دەتوانێت بگاتە دو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو"، وەزارەتەکە لەڕێگەی سیستەمی بەدواداچونی جیهانییەوە چاودێری جوڵەی تانکەرەکان دەکات و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ) چاودێری هاتنی بارەکان دەکات بۆ پاڵاوگەکان.
سەبارەت بە هەناردەکردن، ریکابی باسی لهوهكرد، "ئەدای فرۆشتنی نەوت لە چەند مانگی ڕابردودا وردە وردە باشتر بوە، مانگی ڕابردو باشتر بوە لە مانگی پێش خۆی، مانگی پێش ئەویش باشتر بوە لە مانگی پێش ئەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنی بەردەوامە بە بەراورد بەو ماوەیەی دوای قەیرانی هەناردەکردن لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە".