وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر كۆمپانیای فڵای به‌غداد-یان هه‌ڵگرتون كه پێشتر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، سزادرابو.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی کۆنتڕۆڵی سەرمایە بیانییەکان (OFAC) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئئه‌مریكا، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سزاکانیان لەسەر کۆمپانیای فڵای به‌غداو هه‌ردو فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ڵگرتوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌شیر عه‌بدولكازم عه‌لوان، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فڵای به‌غدا، له لیستی سزاكاندا هێڵدراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی له "په‌یوه‌ندیدار به فڵای به‌غداد"ه‌وه گۆڕدراوه بۆ "په‌یوه‌ندیدار به هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران."
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا به كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وتوه، هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه دوای ئه‌وه هاتوه کە كۆمپانیاكه داواکارییان پێشکەشکردوه و پڕۆسەی پێداچونەوەی کارگێڕییان بڕیوه كه فڵای به‌غداد گۆڕانکاریی گەورەی لە کارەکانیدا نیشان داوە بەجۆرێک کە دیاریکردنیان لە لیستی سزاکاندا ئیتر پاساوی نەماوە.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه جه‌ختی كردۆته‌وه كه لابردنی ئه‌و سزایانه ئاماژە نین بۆ هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر حکومەتی ئێران و هێزی قودسی سوپای پاسداران و هەر ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی دیاریكراو، یان هەر کەسێک کە پشتیوانی لەمانە دەکات یان وه‌كو بریكارییان کار دەکات.