وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: به‌م نزیكانه‌ وه‌فدێكی ئه‌منیی عێراق سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كات
  2026-08-05     

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاوتا سعودیه‌كه‌ی، تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراوی وه‌فدێكی ئه‌منیی عێراقیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ كرد.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراویكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان ئال سعود، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ كۆبوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هەردو لا تاوتوێی  ئامادەکارییەكانی تایبه‌ت به‌ سەردانی چاوەڕوانکراوی وه‌فدێكی ئه‌منیی عێراقییان بۆ سعودیه‌ كرد، جگە لە گفتوگۆكردن له‌سه‌ر سەردانە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان هەردو لا لە ئاستە جیاوازەکاندا، بەجۆرێک کە هاوکار بێت لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دو وڵات.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و گەشەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و سعودیە کرایەوە، هەروەها چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران، لە سەرویانەوە ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە سازدانی لوتکەی عەرەبی داهاتو.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا فواد حسێن، سیاسەتی حکومەتی عێراقی خستەڕو کە ئامانجی کۆنترۆڵکردن و هێشتنەوەی چەکە لە دەستی دەوڵەتدا" و  "وەزیری دەرەوەی سعودیەش پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ حکومەتی نوێی عێراق دەربڕی، لەگەڵ پشتگیرییان بۆ ئەو هەوڵانەی دەدرێن لە پێناو بەهێزکردنی ئاسایشی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە."

بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هەردو لا تاوتوێی "لێکەوتە ئه‌منییه‌كانی ناوچەکەیان کرد له‌گه‌ڵ ره‌نگدانه‌وه‌یان لەسەر دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت و ئاسایشی دابینکردنی وزە، هەروەها هەوڵە هەرێمییەکان و ئه‌گه‌ری ئه‌و لێكتێگه‌یشتانه‌یان تاوتوێ کرد کە ئامانجیان كردنەوەی گەروی هورمزە بەڕوی هاتوچۆی دەریاییدا."

هەردو لایەن جەختیان لەسەر "گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کارکردنی هاوبەش لە چوارچێوەی کۆمکاری عەرەبی و چوارچێوە هەرێمییەکاندا کردەوە، بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×