میدیای ره‌سمی عێراق بڵاویكرده‌وه، كاروانێكی نوێی دۆلاری كاش له ئه‌مریكاوه گه‌یشته عێراق كه بڕه‌كه‌ی 500 ملیۆن دۆلاره.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسه‌وه بڵاویكرده‌وه، بانكی فیدراڵی ئه‌مریكی كاروانێكی نوێی دۆلاری كاشی بۆ بانكی ناوه‌ندیی عێراق ناردوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و بڕه‌ی نێردراوه، 500 ملیۆن دۆلاری كاشه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی نێردراوه له مامه‌ڵه تایبه‌ته‌كانداو به ره‌زامه‌ندی بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌كارده‌هێنرێت.