سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبونی نیگه‌رانییهكان له‌باره‌ی درێژه‌كێشانی داخستنی گه‌روی هورمز.
ئاوێنه: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌شێوه‌یه‌ك له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 83 دۆلار و 16 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تاكساس به 77 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا زیاتر له 3 دۆلار به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ستی به گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه‌كان به گه‌روی هورمزدا، ئه‌و گه‌روه‌ی كه تاوه‌كو به‌رله ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له كۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی نه‌وت و غازی جیهانی پێدا تێپه‌ڕده‌بو.
په‌رله‌مانتارێكی ئێران به ئاژانسی فارس نیوزی راگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی گفتوگۆی له‌سه‌ر پڕۆژه یاسایه‌ك كردوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی كه‌شتییه ئه‌مریكی و ئیسرائیلییه‌كان و ئه‌و كه‌شتییانه‌ی كه وڵاته‌كانیان به نه‌یار هه‌ژمار ده‌كرێن له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی پێبژاردن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه رێساكانی ئێران له گه‌روه‌كه‌دا پێشێل ده‌كه‌ن به‌رێژه‌ی 20%ی نرخی باره‌كانیان.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه تا چوارشه‌ممه نرخی نه‌وت روی له دابه‌زین كردبو ئه‌وه‌ش به‌هیوای گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌خوار 80 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.