وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەست بەسەر هەزاران پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیراوە
  2026-08-07     

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند کە هەڵمەتە بەردەوامەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەکی بێمۆڵەت و دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت بەردەوامە، و لەم چوارچێوەیەدا دەست بەسەر هەزاران پارچە چەک و کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.

ئاوێنە: ​بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەمڕۆ هەینی (حەوتی ئابی 2026) لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بڵاو کراونەتەوە، لە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر دوو هەزار و 797 پارچە چەکدا گیراوە، بەمەش کۆی گشتیی ئەو چەکانەی کە تا ئێستا لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا دەستیان بەسەردا گیراوە، گەیشتووەتە 16 هەزار و 616 پارچە چەکی جۆراوجۆر.

​هەروەها، ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە هێزە ئەمنییەکان توانیویانە دەست بەسەر 325 مووشەک و بۆمب، لەگەڵ هەزار و 72 کیڵۆگرام تەقەمەنی جۆراوجۆردا بگرن. سەبارەت بەو چەکانەی کە لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە شێویەکی فەرمی لەلای لایەنە پەیوەندیدارەکان تۆمار کراون، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆربەیان چەکی سووکن و ژمارەی گشتییان گەیشتووەتە 20 هەزار و 792 چەک.

​جێگەی باسە، دۆسیەی بوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەت لە عێراق یەکێکە لە ئاستەنگە گەورەکان، بە جۆرێک کە ملیۆنان پارچە چەک بە دست هێزە جۆراوجۆرەکان و هۆزەکانەوە دابەش بووە، و ئامارە بڵاوکراوەکانی ئێستای وەزارەتی ناوخۆش زیاتر ئەو چەکانە لەخۆ دەگرن کە پێشتر لە دەست هاووڵاتییاندا بوون.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×