لەسەر داوای هادی عامری بەرەی مقاوەمەی عێراق هێرشەکانی بۆ سەر سعودیە و ئەمریکا ڕادەگرێت
  2026-08-07     

بەرەی مقاوەمەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە بڕیاربوو لە ئەمڕۆدا زنجیرەیەک هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و سعودیە ئەنجام بدەن، بەڵام لەسەر داوای هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر، و ڕەچاوکردنی هەڵوێستی ئەرێنیی بەشێک لە سەرکردە سیاسییەکان، بڕیاریان داوە جێبەجێکردنی ئەو هێرشانە دوابخەن.

ئاوێنە: ​لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، بەرەی مقاوەمە هەڵوێستی توندی لەسەر پرسی خوێنی قوربانیان نیشانداوە و جەختیکردووەتەوە کە "خوێنی پاکی شەهیدان کاڵا نەبووە و نابێتە کاڵایەک لە بازاڕی هاوسەنگی سیاسیدا." هەروەها پەیامێکی ڕەخنەگرانی ئاراستەی سەرکردە سیاسییەکان کردووە و دەڵێت: "داوا لەو کەسانە دەکەین کە کورسی و دەسەڵات کوێری کردوون و بێدەنگن لەئاست خوێنی شەهیدان و سەروەری پێشێلکراو، بە خۆیاندا بچنەوە و بگەڕێنەوە هۆشی خۆیان."

​لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بەرەی مقاوەمە هۆشدارییەکی توندی بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داوە و ڕایگەیاندووە کە خوێنی شەهیدان و بریندارەکان سەرچاوەی وزە و خۆڕاگرییانە. جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە پاراستن و گەڕاندنەوەی سەروەریی وڵات تەنها بە بەیاننامەی شەرمەزارکەر بەدی نایەت، بەڵکو پێویستی بە هێز و پێداگریی ئەو لایەنانەیە کە سازش لەسەر خاک و کەرامەت ناکەن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×