محەمەد بن سلمان بە بەرپرسێکی هەواڵگریدا نامەیەکی بۆ عەلی زەیدی نارد
  2026-08-07     

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی پێشوازی لە خالید بن عەلی ئەلحومەیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی سعودیە کرد کە نامەیەکی شازادە محەمەد بن سلمانی پێبوو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق، ئەلحومەیدان پەیامێکی سەرکردایەتی شانیشینی سعودیەی گەیاندە زەیدی، کە تێیدا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ سەردانی ڕیاز نوێکرابووەوە. هەروەها ئەلحومەیدان و ئەلزەیدی باسیان لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە پەرۆشی حکومەتی بەغدا کردەوە بۆ "چەسپاندنی پەیوەندییەکانی هاوکاری لەگەڵ سعودیە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا بکات و بەشداربێت لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".

زەیدی دووپاتی کردەوە "هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەت سەبارەت بە پاراستنی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی، و ڕێگەنەدان بە بەکارهێنانی خاکەکەی وەک بنکەیەک بۆ هەر کار و چالاکییەک کە زیان بە هەر دەوڵەتێکی دیکە بگەیەنێت، ئەمەش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکان و پابەندبوون بە بنەماکانی دراوسێیەتی باش و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتانی برا و دۆست".

هەردوولا لەسەر "گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی ئەمنی و گۆڕینەوەی زانیاری لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان" ڕێککەوتن، بەجۆرێک کە توانای مامەڵەکردن لەگەڵ هەر تەحەدایەکی ئەمنی بەهێز بکات و بەشداربێت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لە چوارچێوەی یاساییدا، بۆ خزمەتکردنی ئاسایشی هەردوو وڵات و بەهێزکردنی متمانەی نێوانیان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی گرژی و ئاڵۆزی.

هەر ئەمشەو مقاوەمەی ئیسلامی عێراق لە راگەیاندراوێکدا هێرشەکانی خۆی بۆ سەر سعودیە لە تۆڵەی هێرشی هەفتەی رابردووی ئەمەریکا و سعودیە بۆسەر ملیشیا شیعەکانی عێراق دواخست بۆ کاتێکی نادیار.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×