قەیرانی نەختینە؛ وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبوونەوە و مووچە دواکەوتووە
  2026-08-09     

ئەمڕۆ، فالح سەاری، وەزیری دارایی عێراق، پێشوازی لە نزار ناسر حسێن، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا دۆخی دارایی و ئابووریی وڵات و ئاڵەنگارییە بەردەوامەکانیان تاووتوێ کرد، کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە بەهۆی کورتهێنانی نەختینەوە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ ئەم مانگە چەند ڕۆژێک دواکەوتووە و ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە، لە بەرامبەریشدا شارەزایانی ئابووری چەند پێشنیارێکیان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە خستووەتەڕوو، لەوانە پرسی چاپکردنی دراو.

ئاوێنە: ​لە ڕاگەیاندراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان سیاسەتی دارایی و نەختینەیی کردووەتەوە، بە جۆرێک ببێتە هۆی بەڕێوەبردنی کارای گرفتە داراییەکان و مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی پابەندییە سەرەکییەکانی دەوڵەت، لە سەرووی هەمووشیانەوە دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران، هاوکات بەردەوامبوون لە پرۆسەی چاکسازیی سیستەمی دارایی و پەرەپێدانی ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی بە ئامانج گرتووە.

​لای خۆیەوە، وەزیری دارایی جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی داتا و زانیاری لە نێوان هەردوو دەزگادا کردەوە، لەگەڵ خێراکردنی پرۆسەی داتاڤیجتاڵکردن و بە دیجیتالکردنی سیستەمەکان، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی دامەزراوە داراییەکان و زیادکردنی توانایان بۆ وەڵامدانەوەی خێرای گۆڕانکارییە ئابوورییەکان.

​هاوکات، پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕوونی کردەوە کە بانکی ناوەندی بەپێی نەخشەڕێگا و سیاسەتەکانی خۆی، سەرنجی لەسەر پشتیوانیکردنی سەقامگیریی نەختینەیی، پەرەپێدانی کەرتی بانکی و هاوسەنگیی لەگەڵ پێداویستییە گشتییەکانی ئابووریی نیشتیمانی چڕ کردووەتەوە، و جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕاوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە سەرجەم پرسیار و دۆسیە ئابوورییەکاندا کردەوە.

​لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبوونی کاری هاوبەش بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێکارە کردەییانەی کە زامنی بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و نەختینەیی دەکەن لە پێناو مسۆگەرکردنی بەردەوامیی پابەندییە داراییەکانی دەوڵەت لە قۆناغی داهاتوودا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×