پاسپۆرتی عێراقی، سێیەم لاوازترین پاسپۆرتی 2026 لە ئاستی جیهاندا
  2026-08-09     

بە گوێرەی تازەترین ریزبەندیی پاسپۆرتەكانی دونیا بۆ ساڵی 2026، پاسپۆرتی عێراقی سێیەم لاوازترینە لەسەر ئاستی جیهاندا.

ئاوێنە: ریزبەندیی (هینلی) بۆ پاسپۆرت، داتای ساڵی 2026ی بە فەرمی بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت پاسپۆرتی عێراقی، بۆ مانگی ئابی ئەمساڵ، سێیەم لاوازترین پاسپۆرتە و هەڵگرانی تەنیا دەتوانن بچنە نێو 28 وڵاتی دونیا بەبێ لێدانی ڤیزای پێشوەختە یانیش لێدانی ڤیزا لە كاتی گەیشتن.

هەر بەپێی ڕیزبەندییەكە، پێش عێراق، سووریا بە پلەی دووەم دێت كە هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە تەنیا دەتوانن بچنە 25 وڵات بەبێ ڤیزا، هەروەها ئەفغانستانیش لە ڕیزبەندیی یەكەمی لاوازترین پاسپۆرتی دونیادایە كە هەڵگرانی تەنیا بۆیان هەیە بەبێ ڤیزا بچنە 22 دەوڵەتی دونیا. لە دوای عێراقیش، هەریەك لە پاكستان و یەمەن دێت كە هەڵگرانی پاسپۆرتی یەكەم دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە 29 دەوڵەت و دووەمیش دەتوانن بەبێ ڤیزا بچنە 30 دەوڵەت.

بە گوێرەی ئەو ڕیزبەندییە، هەڵگرانی پاسپۆرتی سۆماڵ چانسی گەشتكردنیان بەبێ ڤیزا زیاترە و دەتوانن بچە 32 دەوڵەت، هەڵگرانی پاسپۆرتی نیپاڵیش دەتوانن بچنە 34 دەوڵەت و هی كۆریای باكووریش 35 و ئێران 37 دەوڵەت، ئەریتریاش لە ڕیزبەندیی دەیەمدایە كە هەڵگرانی پاسپۆرتەكەی دەتوانن بچنە 38 دەوڵەت.

ڕیزبەندیی (هینلی) لە دیارترین ڕیزبەندییەكانی جیهانە بۆ پێوانەكردنی هێزی پاسپۆرتی وڵاتان كە پشت بە تازەترین داتاكانی یەكێتیی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) دەبەستێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×