دەستەی دەستپاکی: فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٣٤ تۆمەتبار دیکە دەردەچێت
  2026-08-11     

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن و بانگهێشتکردن بۆ ٣٤ تۆمەتبار جێبەجێ کراوە، کە تۆمەتبارن بە دەستبەسەرداگرتنی دوو موڵکی سەر بە دەوڵەت لە پارێزگای ئەنبار.

 

ئاوێنە: دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا میدیای "الرشید" بڵاویکردووەتەوە، هاتووە "تیمی کاری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار، سەردانی هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆماری خانووبەرە، پلاندانانی ئاوەدانی، لقی دەستەی گشتیی باج لە فەلوجە و کۆمەڵەی هەرەوەزی نیشتەجێبوونی لە پارێزگاکە کردووە؛ لەوێ توانیویانە دوای پێداچوونەوە و وردبینی، هەوڵێکی دەستبەسەرداگرتن لەسەر دوو موڵکی سەر بە وەزارەتی دارایی ئاشکرا بکەن و پووچەڵی بکەنەوە، کە ڕووبەرەکەیان (٤٠) دۆنم بووە و لەڕێگەی ساختەکارییەوە خاوەندارێتییەکەیان بۆ چەند کەسێک گواستراوەتەوە".

ئاماژە بەوەشدراوە، "ئەم پڕۆسەیە کە کەسانی تری جگە لە فەرمانبەرانی تێدا بەشدار بووە، لەڕێگەی ساختەکاری لە بڕیاری سەلماندنی خاوەندارێتی و تۆمارکردنیان بەناوی کۆمەڵەی هەرەوەزی نیشتەجێبوون لە پارێزگاکە ئەنجامدراوە، دواتر دابەش کراون بۆ (٣٣٦) پارچە زەوی، کە بەهای خەمڵێنراویان بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان دەگاتە (١,٨٣١,٥٠٠,٠٠٠) ملیار و هەشتسەد و سی و یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار".

دەستەکە هەروەها ڕوونی کردەوە کە "فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکراو بۆ تۆمەتبارەکان جێبەجێ کراوە".

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەروو، دادوەری لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانی دەستپاکی لە ڕەمادی، بڕیاری داوە بە دانانی نیشانەی دەستبەسەرداگرتن (الحجز) لەسەر موڵکەکان و قەدەغەکردنی هەر جۆرە مامەڵەیەک پێیانەوە، هەروەها ڕاگرتنی تۆمەتبارەکان بەپێی حوکمەکانی ماددەی (٢٨٩ / ٢٩٨) لە یاسای سزادان.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×