عەلی زەیدی داوای پڕۆژە یاسایەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەکات
  2026-08-11     

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و قۆرخکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا دەکات، راشیگەیاند، گەورەترین مەترسی لەسەر دەوڵەت "چەکی بێمۆڵەتە".

 

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا ئۆپراسیۆن و رەوشی ئەمنیی وڵات، هەوڵەکانی دەزگا ئەمنییەکان لە سەرجەم پێکهاتەکاندا بۆ سەپاندنی ئارامی و پاراستنی سنوور و ئاسمانی عێراق لە بەرامبەر مەترسییەکان، بەتایبەت لە سایەی ئاڵۆزی و پێشهاتەکانی ناوچەکەدا تاوتوێ کران.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنماییداوە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ حەسری چەک لەدەستی دەوڵەتدا بەگوێرەی رێکارە دەستوورییەکان و رایگەیاندووە "مەترسیدارترین شت کە هەڕەشە لە دەوڵەت بکات چەکی بێمۆڵەت و دەرەوەی یاسایە، چونکە دەسەڵاتی یاسا دەپوکێنێتەوە و شکۆی دامەزراوە ئەمنییەکان دادەبەزێنێت."

سەرۆکوەزیران باسی گرنگیی بەهێزکردنی پێگەی دەوڵەت، سەروەری، دامەزراوە دەستوورییەکان و بەرزکردنەوەی تواناکانی دامەزراوەی سەربازی کرد، تاوەکو سەقامگیریی ناوخۆیی مسۆگەر بێت کە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سەقامگیریی ئابووری، سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا.

هاوکات سەرۆکی وەزیران جەختیشی لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە بۆ دەرکردنی یاساکان و دابینکردنی سەرقۆڵی یاسایی بۆ بەرنامە گەشەپێدانەکانی حکومەت، داواشی کرد کۆبوونەوەی خولیی بەردەوام لەگەڵ لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بسترێت.
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×