سەرۆک وەزیرانی عێراق: قۆناغی ئێستا پێویستی بە یەکگرتوویی و دوورکەوتنەوە لە ناکۆکییەکان هەیە
  2026-08-12       23       

بەبۆنەی یادی کۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ)، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی تەواوی ئوممەتی ئیسلامی کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی سوودوەرگرتن لە بەها بلندەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک ڕێبازێکی ژیان.

ئاوێنە: ​لە پەیامەکەیدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" بڵاویکردووەتەوە، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە داوە کە لەم دۆخ و کاتە هەستیارەی مێژووی ئوممەتی ئیسلامیدا، پێویستە لە هەموو کات زیاتر ناکۆکییەکان وەلاوە بنرێن و هەنگاو بۆ پابەندبوون بە ڕەوشت و ژیاننامەی پێغەمبەر و فێرکارییە ڕاستەقینەکانی ئیسلام بنرێت، چونکە ئەمانە کۆکەرەوە و هێمای یەکگرتوویی ئیسلامین.

​شایەنی باسە، ئەم پەیامە و بانگەوازە بۆ یەکڕیزی لە کاتێکدا دێت کە لەوەتەی عەلی زەیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پێکهێناوە، لەگەڵ چەندین ئەرکی قورس و ئاڵنگاریی گەورەدا ڕووبەڕووبووەوە، دیارترینیان بریتین لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گەندەڵی و کۆکردنەوەی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×