عێراق لە نێوان ئەمریکا و حزبوڵادا پێشنیازی نێوەندگیری دەکات
  2026-08-13       129       

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیی بەریتانی ئاشکرای دەکات کە حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سیاسەتێکی «خۆپارێزی و هاوسەنگی» پەیڕەو دەکات؛ ئەوەش لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو لەلایەک و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەلایەکی ترەوە.

ئاوێنە: بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی «ئەمواج»، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ واشنتۆن، لەگەڵ شاندێکی حزبوڵڵای لوبنانی کۆبووەوە و تێیدا ئامادەیی عێراقی دەربڕیوە بۆ میوانداری و ئاسانکاریکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئەو حزبە و ئیدارەی ئەمریکادا.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا گوشارەکانی لە بەغداوە تا دیمەشق و بەیروت بۆ سەر حزبوڵا چڕکردووەتەوە و لەم چوارچێوەیەشدا، دوو ڕووداوی گرنگ جێگەی سەرنج بوون کە ئەوانیش، لە ناوەڕاستی تەممووزدا، وەزارەتی دارایی عێراق بە بێدەنگی فەرمانی بە بانکەکان کرد کە سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەسەر کەسایەتی و کۆمپانیا پەیوەندیدارەکانی حزبوڵادا جێبەجێ بکەن.

هەروەها لە ١٦ـی تەممووزدا، گومرگی سووریا دەستی بەسەر بارهەڵگرێکی گواستنەوەی نەوتدا گرت کە بڕێک چەکی تێدا شاردرابووەوە و گومان دەکرێت لە عێراقەوە بەرەو لوبنان ڕواندرابێت.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە پێدەچێت دۆناڵد ترەمپ دەرگای بۆ ئەم نێوەندگیرییەی عێراق بە کراوەیی هێشتبێتەوە؛ چونکە ناوبراو لە ٢١ـی تەممووزدا ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردەکانی حزبوڵا بکات، بەو مەرجەی جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، ئەو هەنگاوە بە یارمەتیدەر بۆ چارەسەرییەکان بزانێت.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×