وه‌زیری به‌رگریی سعودیه له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای ئه‌منیی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌میشه له پاڵ عێراقدا ده‌وێت بۆ پشتیوانیكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ئه‌و وڵاته.
ئاوێنه: خالید بن سه‌لمان، وه‌زیری به‌رگریی سعودیه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای ئه‌منیی عێراقدا كۆبوه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ردانی سعودیه‌ی كردوه.
وه‌زیری به‌رگریی سعودیه، وتوشیه‌تی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسمان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیە و عێراق لە بواری سەربازی و بەرگریدا کرد و تاوتوێی پێشهاتە هەرێمییەکانمان کرد، هەروەها جەختمان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هەردو وڵات کردەوە بە شێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بکات و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بێنێته‌دی.
خالید بن سه‌لمان وتوشیه‌تی "عێراق وەک دراوسێیەکی ئازیز بۆ ئێمە دەمێنێتەوە، کە لەگەڵ حکومەتەکەی و گەلە براكه‌یدا، په‌یوه‌ندی برایه‌تی، هاوده‌نگی و پشتیوانی بەیەکمانەوە دەبەستێتەوە و سعودیە هەمیشە لەپاڵ عێراقدا دەوەستێت بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایش، سەقامگیری، گەشەپێدان و خۆشگوزه‌رانی ئه‌و وڵاته."