زه‌یدی و مالیكی تاوتوێی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی چەک لەدەستی دەوڵەتدا ده‌كه‌ن
  2026-08-13     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبونه‌وه‌و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد له‌وانه‌، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران، پێشوازی لە نوری مالیكی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کردو لە کۆبونەوەی نێوانیاندا تاوتوێی چەندین دۆسیە و پرسی سیاسی و نیشتمانی کرا، کە لە سەروی هەمویانەوە تەواوکردنی پێکهێنانی کابینەی وەزاری بو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پشتیوانیکردنی ڕێکارەکانی حکومەت كرا لە بوارەکانی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی، بەهێزکردنی دەستپاکی، چاکسازیی ئابوری، کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و سەپاندنی سەروەریی یاسا؛ بەشێوازێک کە ببێته‌ مایه‌ی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە کۆبونەوەکەدا باس له‌ دۆسیەی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ کراو جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی كرانه‌وه‌ی عێراق بەڕوی دەوروبەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکەیدا کرایەوە، لەگەڵ بەهێزکردنی هاوبەشییە ئابورییه‌كان و هاوبه‌شی وەبەرهێنان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكانی ئێستای ناوچەکە، بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابوریی عێراق هەبێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×