لیژنه‌ی باڵای تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران له هه‌ولێر كۆبوه‌وه. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و بڕگانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه كرا كه جێبه‌جێ كراون و جه‌ختیشی له به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نیوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه ئه‌منییه‌كه.
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی بڕگەكانی ڕێککەوتنامەی ئه‌منیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران، ئەمڕۆ شەممە له هه‌ولێر كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، قاسم عه‌بودی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەرۆکایەتیی وه‌فدی باڵای ئه‌منیی عێراق و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی وه‌فدی حكومه‌تی هەرێمی كردوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، لیژنەکە تاوتوێی وردەکاری و بڕگەکانی ڕێککەوتنامەی ئه‌منیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێرانی کرد لەوەی پەیوەندیدارە بە پاراستنی سنورەکان، ڕێگری‌کردن لە بەزاندنی سنور و قاچاخچێتی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لیژنەکە هەروەها تاوتوێی ئەو بڕگانه‌ی ڕێککەوتنەکەی كرد كه جێبەجێ کراون و جەختیشی لە پێویستیی بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە په‌یوه‌ست بە ڕێککەوتننامه ئه‌منییه‌كه.
قاسم عه‌بودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتیی وه‌فدی باڵای ئه‌منی گەشتە هەولێر بە مەبەستی بەدواداچون بۆ بڕگەکانی ڕێککەوتنامەی ئه‌منیی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران.