فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، داخرانی گه‌روی هورمز كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ئابوریی عێراق هه‌بوه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، فالح ساری، وه‌زیری دارایی پێشوازی لە عەبدولناسر هیممەتی، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران کرد، بە ئامادەبونی محه‌مه‌د كازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا، تاوتوێی پەیوەندییە ئابوری و داراییه‌كانی نێوان هەردو وڵات و ڕێگەكانی بەهێزکردنیان کرا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردو وڵاتی دراوسێ بکات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی لە لێکەوتەکانی داخرانی گەروی هورمز کراو وه‌زیری دارایی باسی له‌و کاریگەرییە خراپانه كرد كه لەسەر ئابوریی عێراق جێیهێشتون، بەتایبەتی لەسەر جوڵه‌ی هەناردەکردنی نەوت و به‌ده‌ستهێنانی داهات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئێران جەختی لە پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی ئابوری و دارایی لەگەڵ عێراق و بەردەوامیی کاری هاوبەش بە جۆرێک کە پشتگیری لە سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابوریی عێراق بکات.