عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فه‌رمانی دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، عه‌لی زه‌یدی، سەرۆکی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشەممە، فه‌رمانی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوە و سه‌رچاوه‌ی ئەو دەستدرێژییەی کە نوسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و شوێنی نیشتەجێبونی بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی هەرێمی لە شاری هەولێر کردبوە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوه "زەیدی فه‌رمانیداوه بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕایگشتی لە خێراترین کاتدا، هەروەها ئاشکراکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی دەستدرێژییەکە و ئەو لایەنانەی لە پشتییەوە وەستاون."