کەشناسیی عێراق: لە سەرەتای ئەیلوولەوە کەشوهەوای پاییز دەستپێدەکات
  2026-08-18     

سەرۆکی بەشی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە گۆڕانکاریی گەورە لە کەشوهەوای عێراق روودەدات و کەشی پایزە دەست پێدەکات.


ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە مەحموود عەبدوللـەتیف، سەرۆکی بەشی کەشناسی لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە میدیا کوردییەکانی وتووە "عێراق لەبەردەم دوو سیستمی کەشوهەوای جیاوازدایە، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور زۆر گەرمن، بەڵام ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمایان نزمترە".

وتوشیەتی "رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما لە هەولێر 39 پلە دەبێت، لە کاتێکدا لە مووسڵ 41 پلەیە، بەڵام لە باشوور پلەی گەرما زۆر بەرزە و لە هەندێک شوێن لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە."

دەرباری کەشی رۆژی پێنجشەممەش، ئەو کەشناسە دەڵێت "بۆ رۆژی پێنجشەممە، پلەی گەرما لە ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەهۆی چالاکبوونی با ئەگەری تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوەڕاست و باشوور هەیە".

بە وتەی مەحموود عەبدوللـەتیف،  "رۆژانی هەینی و شەممە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جێگیر دەبێت".

"ئەم هەفتەیە هیچ دابەزینێکی ئەوتۆ لە پلەی گەرما روونادات، بەڵام پێویستە هاوڵاتییان چاوەڕێی 1ی ئەیلوول بکەن، هەست بە گۆڕانکارییەکی راستەقینە دەکەین و گۆڕانکاریی گەورە لە پلەکانی گەرمادا روودەدات و بەرەو کەشوهەوای پاییزی هەنگاو دەنێین". سەرۆکی بەشی کەشناسی لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق وای وت
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×