عه‌باس یه‌عقوبی، به‌رپرسی هه‌واڵگریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پشتیوانیی به‌غدای له حه‌شدی شه‌عبی
حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، دادگا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بێتاوانی عه‌باس یه‌عقوبی، به‌رپرسی هه‌واڵگریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پشتیوانیی به‌غدای له حه‌شدی شه‌عبی سه‌لماندوه ئه‌وه‌ش پاش ده‌ستگیركردنی له چه‌ند رۆژی رابردودا.
ئاوێنه: دەستەی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بڕیارێکی دەرکردوە بە ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی عەباس یەعقوبی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئۆپەراسیۆنەکانی پشتیوانیی بەغدا لە حەشدی شەعبی کرابون، و بە تەواوەتی بێتاوانبونی سه‌لماندوه کراوە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و کەیس و ڕێکارە یاساییانه‌ی لە دژی گیرابونەبەر."
حه‌شدی شه‌عبی وتوشیه‌تی "ئەم بڕیارەی دادگا کەیسەکەی لە ڕوی یاساییەوە یه‌كلاكرده‌وه، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و مشتومڕانه‌ی كه له‌باره‌ی دەستگیرکردنی یەعقوبی و تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی دروستبون."