به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاندوه، هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌واوی كێشه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌مریكایه و ئامانجی ئه‌و وڵاته تاڵانكردنی وڵاتانی كه‌نداوه. سه‌رۆك كۆماری عێراقیش وتویه‌تی، ئێران و عێراق یه‌ك گه‌لن له دو خاكدا ده‌ژین و خۆڕاگریی عێراقیش پشتبه‌ستو ده‌بێت به "مقاوه‌مه".
ئاوێنه: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، قالیباف له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق له‌گه‌ڵ نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، قالیباف له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی "ئێران و عێراق و گەلە مەزنەکەیان تێگەیشتون کە گەورەترین کێشە و هۆکاری سەرەکی تەواوی کێشەکانی ناوچەکە ئەمریکایە" و لوبته‌رزیی ئه‌مریكا و تاوانكاریی ئیسرائیل بونه‌ته مایه‌ی جەنگەکانی ئەم دواییەی ناوچه‌كه "کە زۆرترین زیانیش لەم جەنگانەدا بەر هەردو وڵاتی ئێران و عێراق کەوتوه."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وتوشیه‌تی، له جه‌نگی ئه‌م دواییه‌دا کێشە لە کەنداو دروستبو و هەناردەکردنی نەوت ڕوبەڕوی کۆسپ بوەوە، کە "تاوانباری سەرەکی"ی سەرهەڵدانی کێشەکان لە کەنداو و "کۆسپەکانی بازاڕی وزە، ئەمریکا و جەنگخوازیی ئەو وڵاتەیە."
وتوشیه‌تی، "ئەزمونی ڕابردو دەریخستوە کە وڵاتانی ئیسلامی زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێویستیان بە یەکتر هەیە و ئەمریکا پشتیوانیان نییە."
به قسه‌ی قالیباف "ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە به‌و ئامانجه نزیک بۆتەوە تا سەرچاوەکانیان تاڵان بکات و وڵاتانی ناوچەکەش دەزانن و جەنگی ئه‌م دواییه‌ش بۆی سەلماندن کە ئەمریکییەکان نەک هەر پارێزەر و جێبەجێکاری ئاسایشیان نین، بەڵکو تێکدەری هێمنی و ئارامیی وڵاتانن."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، وڵاتانی ئیسلامی و دەوروبەری کەنداو "دەتوانن بە یەکگرتویی لەگەڵ یەکتردا به‌ره‌وپێش بچن و بە بێ دەستتێوەردانی دەرەکی، سەقامگیری و ئارامی دروست بکەن، و ڕۆڵی هەردو وڵاتی ئێران و عێراقیش لەم ڕێگەیەدا زۆر کاریگەرە."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئەمریکییەکان لەدوایین جه‌نگدا له روی سەربازی و سیاسی "توشی شکست بون، گەیشتنیان بە هیچ کام لە ئامانجەکانیان نەپێکاوە و لە ئێستادا لە سەردەمی نائومێدیدا دەژین."
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هێڵی ئاسنینی شەلەمچە، پاککردنەوەی شەتولعەرەب و گەشەپێدانی بازاڕه سنورییەکان دەتوانێت زیاتر لە پێش‌و یارمەتیدەر بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕە ئابورییەکانی نێوان هەردو وڵات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نزار ئامێدی وتویه‌تی "جه‌نگی داسەپێنراوی ئەم دواییە، نامرۆیی و پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بوه و لێکەوتەکانی بۆ ناوچەکە و وڵاتی عێراق زۆر گەورە بون."
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، سه‌رۆك كۆماری عێراق وتوشیه‌تی "ئێران و عێراق یەک گەلن کە لە دو خاک‌دا دەژین و عێراق خاوه‌نی تایبەتمەندیی ستراتیجی، سەرچاوەی سروشتی و مرۆیی و دەوڵەمەندییەکی بەرزی مێژوییه، لەگەڵ ئەوەشدا خۆڕاگریی عێراق پشتبه‌ست ده‌بێت به (مقاوەمە)."
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نزار ئامێدی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "بارودۆخی نە جەنگ و نە ئاشتی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەبێت کۆتایی پێبێت و ئێمەش خوازیاری کۆتاییهاتنی جەنگین و ئاسایشی یەکگرتوی ناوچەکە بە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە بەدی دێت و عێراق وەک پشتیوانێک بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات."