وەزارەتی دارایی عێراق: سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت
  2026-09-02       89       

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کار بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی "ئەسیکۆدا" لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و لە مانگی 10ی ئەمساڵیشەوە وەرگرتنی پێشوەختەی رسوماتی گومرگی دەستپێدەکات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ تیمی شارەزایانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNCTAD) و بەرپرسانی گومرگ کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی سیستەمی "ئەسیکۆدا" و پرسی جێبەجێکردنی لە دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد، جێبەجێکردنی ئەم سیستەمە لە هەرێمی کوردستان، دەبێتە هۆی یەکخستنی رێکارەکان و بەهێزکردنی چاودێری گومرگی لەسەر ئاستی نیشتمانی و رێگریکردن لە سەرپێچییەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، لە 1ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە، رسوماتی گومرگی بە شێوەی پێشوەختە لە کاتی حەواڵەکردنی پارەدا وەربگیرێت. وەزیری دارایی رایگەیاند، ئەم هەنگاوە بۆ رێگریکردنە لە ساختەکاری و زیادکردنی شەفافیەت لە کۆکردنەوەی داهاتەکاندا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە، ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی "ئەسیکۆدا" لە هەرێمی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچن و بەم زووانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەستنەوەی ئەلیکترۆنی گشت دەروازە سنوورییەکان.

 

 

 

زۆرترین بینراو
له‌سنوری "پاوه‌"ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌ڕ رویداو پاسه‌وانێكی سنوری ئێران كوژرا
مه‌زڵوم عه‌بدی: ده‌بێت مافه‌ نەتەوەیی، كو‌لتوری و ئیدارییه‌كانی كورد له‌ سوریا به‌ ده‌ستور مسۆگه‌ر بكرێن
دادگای باڵای عێراق بە فەرمانی فایەق زێدان هێرشکردنە سەر ناوچە دیپلۆماسییەکان بە "تیرۆر" ناودەبات
لە حەسەکەوە بەرەو دیمەشق: مەزڵوم عەبدی بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەستبەکار دەبێت
ترەمپ: بە کامێرا چاودێریی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەین
سوپای پاسداران بە موشەک هێرشی کردەسەر ئامانجەکانی ئەمریکا ئوردن
سۆمۆ: داهاتی پێشبینیکراوی نه‌وت دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیار دۆلار و نه‌وتی هه‌رێم به‌ 87 دۆلار ده‌فرۆشرێت
هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌: بە بڕیاری دادگا شەرعییەت لە دانا ئەحمەد مەجید وەردەگرینەوە
عراقچی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌داته‌وه‌: ده‌بوایه‌ چه‌ند چاوه‌ڕێمان بكردایه‌
هێشتا وەرزی زستان نەهاتوە، نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×