ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با له په‌یامێكی تونددا بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌دوای 30ی ئه‌یلول یه‌ك سه‌ربازتان له عێراق بمێنێته‌وه، ته‌رمه‌كه‌یتان بۆ ده‌نێرینه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی "ترەمپی گێل لە وەهمدا دەژی ئەگەر وابزانێت سەرکەوتن لە عێراق بەدەستدەهێنێت، دوای ئەوەی ده‌سته‌وه‌ستان بو له بەدەستهێنانی سه‌ركه‌وتن له ئێران."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەڵکو ڕێگەش به تره‌مپ نادەین تەنانەت سه‌ركه‌وتنێكی روكه‌شانه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندنه‌كاندا روده‌دات به‌ده‌ستبهێنێت، "بەتایبەتی لەبەرئەوەی ئەو کەسێکە پیشەی درۆکردنە و بەدوای سەرکەوتنی ڕاگەیاندنیی وەهمیدا دەگەڕێت تا ئابڕوی خۆی پێ بپارێزێت."
به‌قسه‌ی ئه‌مینداری گشتی نوجه‌با، "دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی وای له تره‌مپ كرد لەناو به‌فرگری گواستنەوەی خۆراکدا بە ترس و به‌شێوه‌ی هه‌ڵاتن بگوازرێتەوە، ئەوا عێراق بەمزوانە تووشی جەڵتەی دەکات و حەزە ئیستعمارگەرییەکانی لە وڵاتماندا نایەنەدی."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، با تره‌مپ "بزانێت کە ئێمە بە ئاماده‌باشییه‌كی تەواو، جۆش و خرۆشی و ئامادەکارییەکی گەورەوە چاوەڕوانی رۆژی 30ی ئه‌یلول دەکەین بۆ ئەنجامدانی جەنگی یەکلاکەرەوە لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکاندا ئەگەر لە بەڵێنەکانیان بۆ پاشەکشەی تەواوەتی لە زەوی و ئاسمانی عێراق پاشگەز ببەنەوە."
وتوشیه‌تی "ئەگەر تەنیا یەک سەربازیش دوای ئەم رێككه‌وته بمێنێته‌وه، رێگه ناده‌ین به سەلامەتی بگەڕێتەوە و وەک ته‌رمێكی بێ‌گیان بۆیان دەنێرینەوە."