دادگای کەرخ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی تۆمەتبار ئۆمێد حاجی ئەحمەد دەردەکات
  2026-09-01       167       

دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی بەسەر گشت ماڵ و موڵکی گوازراوە و نەگوازراوەی تۆمەتباری هەڵاتوو، ئۆمێد حاجی ئەحمەد، دەرکرد. بڕیارەکە دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی ناوبراو دێت بەپێی مادەی (٤٣٠) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو، و دادگاش داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و فەرمی پێویست دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.

ئاوێنە: ​بەپێی زانیارییە یاساییەکان، تۆمەتبار ئۆمێد حاجی ئەحمەد (ناوی دایکی: هەمین ئەحمەد)، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ە و دانیشتووی شاری سلێمانییە لە هەرێمی کوردستان.

​ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون پەیوەستن بە فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی ئێران لەسەر ئاستی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بەناوی نەوتی عێراقەوە. تۆمەتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پڕۆسەکە لە ڕێگەی ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان و پێدانی بەرتیل بە بەرپرسانی حکوومەتی عێراق ئەنجام دراوە، ئەمەش لەڕێی سەرپەرشتیکردنی تۆڕێک لە کۆمپانیا کە شێوازی تێکەڵکردن و گواستنەوەی بارەکانیان لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی تر بەکار هێناوە بە مەبەستی شاردنەوە و چەواشەکردنی سەرچاوەی ڕاستەقینەی نەوتەکە.

​پێشتریش، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ناوی ئۆمێد حاجی ئەحمەد (کە بە سالم سەعید ئەحمەدیش ناسراوە) خستبووە لیستی سزاکانییەوە بە تۆمەتی تێوەگلان لە قاچاخچێتیکردن بە نەوتی ئێرانەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکادا جەخت لەوە کرابووەوە کە ناوبراو پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ژمارەیەک لە سیاسەتمەداران و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق هەبووە.

زۆرترین بینراو
یەکێتی دەربارەی دەستگیرکردنی نوری گەرمیانی ڕوونکردنەوە دەدات
عەلی زەیدی نوێترین هەڵوێستی بەرامبەر بە هەرێم راگەیاند
بە ناوبژیوانی سێنتکۆم؛ ڕیاز داوای یارمەتیی لە ئیسرائیل کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکان
هونەرمەند تارا رەسول سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید
قۆناغی دوای کشانەوەی ئەمەریکا؛ عێراق تا ساڵی ٢٠٢٨ ناتوانێت چەکی گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ عێراقچی: هەرێمی کوردستان ڕێز لە سەروەریی دراوسێکانی دەگرێت
بێڵ گەیتس: جیهان بۆ سەردەمی زیرەکیی دەستکرد ئامادە نییە و پێویستمان بە ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە
بە نهێنی سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەب لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە
ڕاپۆرتێکی پنتاگۆن ئاماری زیانەکانی ئەمریکا لە کەنداو ئاشکرا دەکات؛ زیاتر لە ٦٠٠ هێرش کراوەتە سەر بنکەکان لە عێراق
چوار ساڵ بەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی تێدەپەڕێت؛ سبەی بازاڕەکانی ڕۆژهەڵات دادەخرێن
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×