وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵ کارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت وەک تەکسی قەدەغە دەکات
  2026-09-01       60       

وەزارەتی گواستنەوەی فیدراڵ رێکاری نوێ بۆ سنووردارکردنی کارکردنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان (تایبەت) لە بواری گواستنەوەی سەرنشیندا دەگرێتەبەر، ئەمەش دوای زیادبوونی ناڕەزایەتی شۆفێرانی تەکسی لەسەر هێرشی ئەپڵیکەیشنە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر بژێوی ژیانیان.

ئاوێنە: لە شاری بەغدا، دیاردەی کارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت وەک تەکسی بەبێ هەبوونی تابلۆی "کرێ" بەربڵاوە. زۆرینەی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنە زیرەکەکانەوە کار دەکەن، ئەمەش وایکردووە وەزارەتی گواستنەوە ناچار بێت دەستوەردان بکات.

ئەحمەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت ڕايگەیاند: "کارکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە بواری گواستنەوەدا سەرپێچییەکی ڕاشکاوی یاساکانی هاتوچۆیە. ئێمە مەرجی نوێمان داناوە بۆ ڕێگریکردن لەم کێبڕکێیە نادادپەروەرانەیە، چونکە شۆفێرانی تەکسی باج و ڕسوومات دەدەن و دەبێت مافیان پارێزراو بێت."

لە لایەکی دیکەوە، حوسێن عەبایجی لە راگەیاندنی "تەکسی نیشتمانی" جەختی کردەوە کە ئەپڵیکەیشنەکەی ئەوان حکومییە و تەنها رێگە بەو ئۆتۆمبێلانە دەدات کە تابلۆی "کرێ"یان هەیە و لەژێر وردبینی ئەمنیدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×