لەبارەی چەکدانانەوە راوێژکاری ئەمنی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت پێداگرە لە کۆکردنەوەیی و لەبارەی چەکەکانی پێشمەرگەی هەرێمیش دەڵێت "دەستورییە".
ئاوێنە: قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئەمنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "ئەلحەدەس" وتی "حکومت پێداگرە لەسەر كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و هیچ پاشەکشەیەک لەم بڕیارەدا نییە. گفتوگۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان سەبارەت بە میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی ئەندامەکانیان و چارەسەرکردنی خاڵەناکۆکەکان بەردەوامن و ئەرێنین".
سەبارەت بە سەردانەکەی قالێبافیش بۆ عێراق ئەعرەجی بە سەردانێكی "ئاسایی" وەسفیکرد و جەختیکردەوە کە هیچ پەیوەندییەكی بە گرووپە چەكدارەكانەوە نەبووە.
هەر لەبارەی گروپە چەکدارەکانەوە راوێژکارە ئەمنیەکەی زەیدی دەڵێت "رێککەوتن لەسەر تێکەڵکردنی ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان دەکرێت و جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە سەخت نابێت. چونکە بڕیاری كۆكردنەوەی چەك بڕیاڕێككی عێراقییەوە و عێراقییەكان یەكلایی دەكەنەوە".
دەربارەی چەکی پێشمەرگەش ئاماژە بەوە دەکات، چەكی پێشمەرگە چەكێكی دەستورییە و وتیشی "هاوكاری و پەیوەندییەكی باشمان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان".
وەک قاسم ئەعرەجی دەڵێت "چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەت كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت دوو دۆسیەی جیاوازن و مامەڵە لەگەڵ هەر یەکێکیاندا بە سەربەخۆیی دەکرێت".
"رێگەنادەین هیچ گروپێك هێرش بكاتە سەر وڵاتانەی دراوسێ و هەر كەسێك لەو كارەوە بگلێت راپێچی دادگا دەكرێت. دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئاسایببنەوەو داوا لە باڵێۆزانی وڵاتانی كەنداو دەكەین بگەڕێنەوە بۆ بەغدا".