هادی عامری: کاتی ئەوە هاتوە سوپای عێراق سنورەکانی هەرێم کۆنترۆڵ بکات
  2026-08-31     

بۆشایی ئەمنی و هاوسەنگی هێز لە عێراقی پاش ئەمریکادا، دەروازەیەکی نوێی بۆ فشارخستنەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان کردوەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر، پەیامێکی توندو هۆشداریدەری ئاراستەی هەرێم کردوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ نزیکبونەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە 30ی ئەیلولی 2026دا، کاتی ئەوە هاتوە سوپای عێراق لەسەر سنورەکانی نێوان هەولێر و کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی ڕەها و کردەیی جێگیر بکرێت. ئەم لێدوانەی عامری کە لە فەرهەنگەکەیدا بە واتای "نۆرەی کوردستان هاتوە" دێت، وەک ئاماژەیەکی ڕاشکاوی قۆناغێکی نوێی فشاری سەربازیی و ئەمنی لێکدەدرێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوەی عامری و لایەنە هاوپەیمانەکانی تاران، تەنها جێگیرکردنی ئاسایی سەرباز نییە، بەڵکو مەبەست لێی کەمکردنەوەی ڕۆڵی بەرچاوی هێزی پێشمەرگە لە پاراستنی سنورەکان و دابڕینی هەرێمە لەو سەربەخۆییە ئەمنییەی کە لە ساڵانی ڕابردودا بەدەستی هێناوە. هاوکات، لایەنەکانی نزیک لە تاران دەیانەوێت هیچ "ناوچەیەکی خۆڵەمێشی" لە عێراقدا نەمێنێت کە لە ژێر کۆنترۆڵی ڕەهای بەغدادا نەبێت، بەتایبەت ئەو ناوچە سنوریانەی کە ئێران لە گۆشەنگەی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیەوە وەک هەڕەشە دەیانبینێت.

ئەم پێشنیازە توندەی عامری، بە تەواکەری ئەو 12 مەرجە دادەنرێت کە پێشتر گروپە چەکدارەکان بۆ چەکدانانی خۆیان دایاننابوو؛ گرنگترینیان دەرکردنی حزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران و کۆنترۆڵکردنی تەنواوی سنورەکانە لەلایەن بەغداوە. لە ڕوانگەی سیاسیی ئەم گروپانەدا، پاشەکشەپێکردنی هەرێمی کوردستان و ناچارکردنی بە تەسلیمبوون بەو سیستەمە ئەمنیەی کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە تارانەوە دروستکراوە، ئامانجی ستراتیژیی ئەم قۆناغەیە.

چاودێران و شارەزایانی سیاسیی هۆشداری دەدەن کە جێبەجێکردنی ئەم پلانەی هادی عامری، هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی قەیرانێکی قوڵی ئەمنی و سیاسیی مەترسیدار دەکاتەوە. گواستنەوەی سوپای عێراق بۆ سنورەکانی هەولێر و ئێران، تەنها دەستوەردانێکی ڕوکەش نییە لە دەسەڵاتەکانی هەرێم، بەڵکو فشارێکی بەردەوام و نەبڕاوە دەبێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ملبدات بۆ تەواوی مەرجەکانی بەغدا و تاران، بەتایبەتیش لە کاتێکدا کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاری غیابی پاڵپشتیی سەربازیی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هاوپەیمانان دەگوزەرێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×