عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كاندا رایگه‌یاندوه، هه‌فته‌ی داهاتو ته‌واوكاریی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌نێردرێته په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌كه به ئاماده‌بونی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبونه‌ته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كردۆته‌وه كه گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به ته‌واوكاریی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتاییان دێت و هه‌فته‌ی داهاتو ته‌واوكاریی كابینه‌كه ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌كه، چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی دۆخی دارایی و ئابوریی وڵاتی کردوه، ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی لێکەوتەکانی جەنگی ناوچەکە و پەکكه‌وتنی جوڵەی دەریاوانی لە گەروی هورمز، هەروەها گفتوگۆش له‌باره‌ی كاركردن له‌سه‌ر یاسا گرنگ و بەپەلەکان كراوه، له‌پێش هه‌مویشییانه‌وه یاسای بودجەی گشتی و یاسای حەشدی شەعبی.