دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ دوشەممە، چۆڵکردنی بارەگاکانی لە پارێزگای ئەنبار ڕەتکردەوه‌و جەختی کردەوە کە سەرجەم بارەگا و هێزەکانیان بەپێی پلانە ئه‌منییه په‌سه‌ندكراوه‌كان ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
ئاوێنه: دەستەی حه‌شدی شه‌عبی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ئەو هەواڵانەی دەبارەی چۆڵکردنی بارەگاکانی حەشد لە پارێزگای ئەنبار بڵاوكراونه‌ته‌وه دورن لە ڕاستییەوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە دۆخی واقیعییه‌كه‌وه نییە."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، قاسم موسڵح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی وتی "هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەری ئەنباری حەشد بەشێوەیەکی ئاسایی و بەوپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه، بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە ئه‌منییه‌كانیان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراون."
هەروەها جەختی کردەوە کە "سەرجەم بارەگا و هێزەکانی حه‌شد بەپێی پلانە ئه‌منییه پەسەندکراوەکان ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن."
قاسم موسڵح ئاماژەی بەوەش کرد کە "هێزە ئه‌منییه‌كان بەردەوامن لە بڵاوبونەوە و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە سنوری بەرپرسیارێتیی خۆیاندا." جەختیشی کردەوە کە "دۆخی ئه‌منی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە"، لە هەمان کاتدا داوای کرد "هەواڵی ناڕاست یان ئەو هەواڵانەی لە سەرچاوەی ناڕەسمییەوە دەرده‌چن بڵاونەکرێنەوەو تەنیا پشت بەو زانیارییانە ببه‌سترێت کە لە لایەنە ڕێگەپێدراوەکانەوە دەردەچن."
جەختیشی کردەوە کە "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەری ئەنباری حەشد بەردەوام بەدواداچون بۆ پێشهاتە ئه‌منییه‌كان دەکات و ڕێکاری پێویستیش دەگرێتە بەر بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکەو پاراستنی هاوڵاتییان و موڵک و ماڵی‌یان."
پێشتر به‌شێك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار باره‌گاكانیان چۆڵ كردون ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا.