ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، رایگه‌یاند، له به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زیری نه‌وت بۆ كاروباری پاڵاوتندا، ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌و موڵكێكی زۆردا گیرا.
ئاوێنه: ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی پەیوەندیدار بە تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەلا موحسین خەلەف، بەڕێوەبەری نوسینگەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عه‌دنان جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتدا، دەست بەسەر پاره‌و موڵكێكی زۆردا گیراوه، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەگەڵیدا بەردەوامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لێکۆڵینەوەکان بونه مایه‌ی دەستبەسەرداگرتنی بڕی 7 ملیار دیناری عێراقی، لەگەڵ 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ دەستبەسەرداگرتنی 35 موڵك و 6 ئۆتۆمبێل.