بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ڕەوشی کەشوهەوای ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاسمانی ئەمڕۆ بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی هەندێک پەڵەهەوردا.
ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا بە ڕێژەی چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی ڕۆژی ڕابردوو نزمتر ببنەوە. سەبارەت بە خێرایی با و مەودای بینینیش، ڕوونکراوەتەوە کە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها مەودای بینینیش لە سنووری ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا دەبێت.
لە خوارەوە پێڕستی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ناوچە و شارەکانی هەرێم بە پلەی سیلیزی هاوپێچ کراوە:
هەولێر: ٣٥ پلە
سلێمانی: ٣٤ پلە
دهۆک: ٣٩ پلە
هەڵەبجە: ٣٦ پلە
گەرمیان: ٣٩ پلە
چەمچەماڵ: ٣٥ پلە
پیرمام: ٣١ پلە
حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلە