جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێی وایه، ئێران نه‌ك ته‌نیا له‌ڕوی سه‌ربازییه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت له‌ڕوی گه‌مارۆی ئابورییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌مریكا بداته‌وه‌و گه‌مارۆی بدات له‌ناوچه‌كه، یه‌كێك له‌و رێگایانه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر وڵاتێكی ناوچه‌كه نه‌وت هه‌نارده بكات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌مریكا، ده‌بێت هێرشی بكرێته سه‌ر.
ئاوێنه: حەمید رەزا جاجی بابایی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای وڵاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا پێویسته وه‌ڵامی گوشاره ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی بدرێته‌وه، وتی"دروستە. بەڵام لە ڕوانگەی منەوە، تێکشکاندنی گەمارۆكه ته‌نیا لە ڕێگەی هێرشی سەربازییەوە نابێت. بەڵکو پێویستی به گەمارۆدانی ئەمریکایە."
وتیشی "ئێمە دەبێت ئەمریکا لە ناوچەکەدا گەمارۆ بدەین. دەبێت وزه گەمارۆ بدەین. ڕێک ئەو کارەی کە یەمەن ئەنجامی دەدات. واته هه‌ر وڵاتێک بە هەر ئه‌ندازه‌یه‌ك نەوت هەناردە بکات بۆ ئەوەی گوشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەمریکا کەم بکاتەوە و كاریگه‌رییه‌كانی هەناردە نەکردنی نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران پوچەڵ بکاتەوە، دەبێت هێرشی بكرێته‌سه‌ر."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و وڵاته‌ی هێرشی ده‌كرێته سه‌ر هیچ جیاوازییه‌كی نییه هه‌ر وڵاتێك هه‌یه، "کەسێک کە لە سەنگەری دوژمن‌دا وەستاوە، چی لە ڕوی ئابوری، چ له‌روی سیاسی، یان لە ڕوی میدیا‌و لە ڕوی تەکنەلۆژیاوە یان هەر بابەتێکی تر کە هاوکاریی ئەمریکا بکات، دەبێت هێرشی بکرێتە سەر."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە ڕوانگەی منەوە، هێرشی سەربازی لە بەرامبەر هێرشی سەربازیدا، ئەمە یارییەکه لە ڕاستیدا دەستپێکەرەکەی ئەمریکایە. ئێمەش بە دڵنیاییەوە زەبر لە ئەمریکا دەدەین و چەند بەرامبه‌ر زەبری لێ دەدەین. بەڵام ده‌سته‌وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر گەمارۆی ئابوریی ئه‌مریكا و درێژکردنەوەی جەنگ بۆ ماوەی لانیکەم 64 ڕۆژ تاوەکو دەگاتە هەڵبژاردنەکان، هیچ کام لەم ڕێکارانە ئەمریکا ناخاتە ژێر گوشارەوە.
به‌قسه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران "ئەو شته‌ی کە دەتوانێت ئەمریکا بخاتە ژێر گوشارەوە، گوشاری ئابورییە لە بەرامبەر گوشاری ئابوری‌دا. گوشاری سیاسییە لە بەرامبەر گوشاری سیاسی. گوشاری میدیایه له بەرامبەر گوشاری میدیادا."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "کەواتە نابێ ئەمریکا هەست بە ئارامی بکات لە ناوچەکەدا. لە ڕاستیدا نابێت بتوانێت سود لە سەرمایەی وزه و بابەتە جۆراوجۆرەکان وەربگرێت، ده‌بێت ئەو گوشارانەی ئەوروپا و وڵاتانی تر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌یانخه‌نه سه‌ر ئێران، كه‌میان بكه‌ینه‌وه."
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێی وایه وه‌ڵامی سه‌ربازیی بۆ گوشاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت، كۆتا بژارده بێت و وتی "کاتێک ئێمە هێرشی ئابوریمان هەیە لە بەرامبەر گەمارۆدا، بۆچی هێرشە ئابورییەکەی خۆمان ئەنجام نه‌ده‌ین؟ بۆچی نەوت لە ناوچەکەدا نه‌بڕین؟ بۆچی وزه لە ناوچەکەدا نه‌بڕین؟ بۆچی تەکنەلۆژیا لە ناوچەکەدا نه‌بڕین؟" بۆچی نابێ کارێکی تر بکەین تا ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم جوڵه‌یەی ئەنجامی دەدات پاشەکشەی پێبكه‌ین و ڕایبگرین؟"
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد "ئه‌مریكا یاریی خۆی دەکات. ئێوە تا 64 ڕۆژی تر دەبینن، دەچێت داده‌نیشێت و کاری خۆی ئەنجام دەدات، نەوتەکەشی لە هەر شوێنێک بوێت ڕەنگە کارێکی بۆ بكات و گوشار بخاتە سەر وڵاتانی ناوچەکە. بۆ نمونە دو هەفتە یان سێ هەفتە جارێک، بۆ ئەوەی بتوانێت فەزای ناوخۆیی خۆی یان فەزای نێودەوڵەتی بەڕێوەببات و ئابڕوچونە زۆرەکانی خۆی قەرەبوبکاتەوە، هێرشێکی سەربازیی کاتییش ئەنجام دەدات و دوبارە دەگەڕێتەوە شوێنی خۆی."
وتیشی"ئێمەش چاوەڕێ بکەین تا دو هەفتەی تر بڕوات و هێرشێکی سەربازی دیكه بكات، تا ئێمەش 10 هێنده هێرشی سەربازی ئەنجام بدەینەوە. بۆیە من پێم وایە دەبێت بە شێوەیەکی هەمەلایەنە وەڵامی جەنگی هه‌مه‌لایه‌نه بدرێته‌وه."