بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌ڕه‌سمی بانگهێشتی قایمقامی خانه‌قین ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه.
ئاوێنه: عومه‌ر مه‌عن ساڵح كروی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له نوسراوێكی ره‌سمیدا، بانگهێشتی قایمقامی خانه‌قین ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، بانگهێشتكردنی قایمقامی خانه‌قین له‌سه‌ر بنه‌مای یاداشتێكه كه له‌لایه‌ن ساجد عەبدولئەمیر سەعب، سەرۆکی لیژنەی دەروازە سنورییەکان و گەشەپێدان و کاروباری یەکە کارگێڕییەکان لە ئەنجومەنەکە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، پێشكه‌ش كراوه و ئیمزای شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ك له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه بانگهێشتكردنی قایمقامی خانه‌قین بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌م دواییه‌ی قه‌زای خانه‌قین و ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه بڕیاره كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به ئاماده‌بونی قایمقامی خانه‌قین، سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 2/9/2026 به‌ڕێوه‌بچێت.
