مەهدی زانا، لەشاگردی بەرگدرووەوە تا سەرۆکی شارەوانی ئامەد
  2026-08-30       42       

ئا: ئاوێنە

 

مەهدی زانا، کە لەتەمەنی ٨٥ ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەکی ئامەد کۆچی دوایی کرد، چیرۆکی ژیانی هەڵگری مانایەکی زۆر گەورەترە لەژیانی تاکەکەسێک. چیرۆکی سەردەمێکە، یادەوەری شارێکە، هەروەها شایەتحاڵێکی مێژوویی درێژخایەنە کە سەخترین قۆناغی خەبات‌و تێکۆشانی کوردو ئەو جەورو ستەمەی ئەزمون کردووە کە بەرامبەر بەکورد ئەنجامدراوە لەتورکیادا.

 

مەهدی زانا لەساڵی ١٩٤٠ لە ناحیەی فارقینی ئامەد (دیاربەکر) لەدایک بووە، ئەو هەر زوو هاتنە ناو سیاسەت. بەشداریکردنی لەسیاسەتدا لەپیشەی منداڵییەوە سەرچاوەی گرتووە وەک بەرگدروو. هێشتا لە قۆناغی ناوەندیدا بوو، وازی لە خوێندن هێنا و لەگەڵ بەرگدروو مستەفا ئایدنەک‌ دەستی بە کاری شاگردیی کرد، پاشان لەگەڵ مامۆستا نیازی بوو بەهاوبەش لەکاری بەرگدوریدا. 

ئەو دوکانەی کە کاری تێدا دەکرد بۆ ڕۆشنبیرانی کوردو بازنەی سیاسی ئەو سەردەمە شوێنی کۆڕو کۆبوونەوە بوو. یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سیاسەتی کورد لەو ماوەیەدا بەرگدروو نیازی بووە کە بەمامۆستا نیازی ناسرابوو.

لەو سەردەمەدا کە دوو هێڵی سەرەکی سیاسی سەریانهەڵدا لەباکوری کوردستاندا. یەکێکیان لە ژێر کاریگەری خەباتی چەکداریدا بوو کە (پارتی دێموکراتی کوردستان) بەڕێوەی دەبرد، بنکەی خۆی بە پلەی یەکەم لە ناوچە گوندنشینەکان و لە نێو بنەماڵە دیارەکانی ناوچەکەدا دۆزییەوە.

ئەوی تریان لەو کەسانە پێکهاتبوو کە لە ژێر کاریگەری جیهانبینییەکی چەپگەرایی بوون و هەوڵی ڕێکخستنیان دەدا. مامۆستا نیازی کەسێکی سۆسیالیست و سەر بەڕێکخراوی پارتی کرێکارانی تورکیا بوو، پێی وابوو گەلی کورد لە ڕێگەی چەپەوە ڕزگاری بەدەستدەهێنێت.

 

لەشاگردی مامۆستاکەیەوە

مێهدی زانا شانبەشانی مامۆستا نیازی دەستی بە کاری بەرگدرووی کرد. سەرەتا بوو بەشاگرد، دواتر بوو بەهاوبەشی (شەریک) مامۆستا نیازی. ئاشنابوونی مەهدی زانا بەسیاسەت، وردە وردە ناساندنی بەچەپگەرایی و سۆسیالیزم، لە کاتی کارکردن لەگەڵ مامۆستا نیازیدا دەستیپێکرد. لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا هەرچی فێری بوو لەژێر کاریگەریی مامۆستا نیازی بوو، ئەو دەرەنجامانەی کە لە باسی ئەو کەسانەی لەدوکانەوە دەهاتن و دەچوون. ئەمەش وایکرد کە مەهدی زانا لە ناو TİP (پارتی کرێکارانی تورکیا)دا ڕێکبخات و ڕۆڵی کارا بگرێتە ئەستۆ. بێگومان لە هەمان کاتدا لە ناو ناوەندە ڕۆشنبیرییە شۆڕشگێڕەکانی ڕۆژهەڵات (DDKO)دا کاری کردووە.

چەپێکی کورد بوون

هەرچەندە مێهدی زانا ژیانی سیاسی خۆی لە چەپەوە دەستپێکرد، بەڵام بە پلەی یەکەم کورد بوو. سۆسیالیست بوو بۆ ئازادی گەلی کورد دەخواست. ئەو ساڵانە کاتێک بوو کە قسەکردن بە ناوی گەلی کوردەوە قورس بوو. ئەوانەی کە کردیان، مەترسییەکی گەورەیان لەسەر بوو. بۆیە وەک زۆرێک لە کەسایەتییە کوردەکان کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی DDKO لەساڵی ١٩٦٩ بە ناوی گەلی کوردەوە قسەیان دەکرد، مەهدی زانا زیندانی کرا. دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٧١ جارێکی تر زیندانی کرایەوە. ئەم پێشهاتانە وای لێکرد کە بگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە کاتی ئەوە هاتووە کورد بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆی ڕێکبخات.

ڕێکخستنی کوردی

زانا لەسەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بانگەشە بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی سەربەخۆ لەلایەن کوردەوە دەکات. بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای لێبوردن کە لەساڵی ١٩٧٤ لە لایەن حکوومەتی ئەجەویدەوە دەرچوو، لەگەڵ ڕۆشنبیر و کەسایەتییەکانی دیکەی کورد کە گەڕانەوە بۆ تورکیا، لە(پارتی کرێکارانی تورکیا) جیابوونەوە و دەستیان کرد بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکخستنی سەربەخۆ. دوابەدوای ئەم باسە، زانا دەبێتە یەکێک لە حەوت دامەزرێنەرانی پارتی سۆسیالیستی کوردستانی تورکیا، کە لە ساڵی ١٩٧٥ دامەزرا، لەگەڵ کەمال بورقای.

خاڵی وەرچەرخان

گرنگترین وەرچەرخان لە ژیانی سیاسی زانا ساڵی 1977 بوو، لەو ساڵەدا وەک کاندیدی سەربەخۆ بۆ سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر (ئامەد) خۆی کاندید کرد. لەو کاتەدا گروپەکانی دیکەی چالاک لەسیاسەتدا، کاندیدی خۆیان خستە ڕوو. جگە لەمەهدی زانا، دوو کاندیدی سەربەخۆ لە گرووپە جیاوازەکانی کورد، هەروەها ڕکابەرێکی بەهێزی جەهەپە (پارتی گەلی کۆماری) هەبوون، کە پاڵپشتی ئەجەویدی هەبوو. مەهدی زانا لەو گروپانە جیاواز بوو، بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی کە بەئاشکرا ئازایەتی و هێزی بەرگری لەکوردایەتی دیاربەکر نیشان بدات.

جیابوونەوە لەبورقای

بەپۆستی سەرۆکایەتی شارەوانی، ململانێکان لە نێوان ئەو گروپەی کە لێیەوە هاتبوو لەگەڵ ئەوانەی ناو گرووپی "رێبازی ئازادی" کە کەمال بورقای سەرۆکایەتی دەکرد، کە باڵی یاسایی TKSP (پارتی کۆمۆنیستی تورکیا) بوو کە ئەوکاتە نافەرمی بوو، دەستیپێکرد. لە کۆتاییدا دابەشبوونێک ڕوویداو مەهدی زانا لە TKSP جیابووەوە.

ئەو سەندیکایەی کە لەناو شارەوانیدا ڕێکخرابوو، لە ژێر کۆنترۆڵی ڕێبازی ئازادیی TKSP-دا بوو. هەروەها ئەم ململانێ سیاسییە شایەتی خەباتێک بوو بۆ ئەوەی لەڕێگەی یەکێتییەوە مێهدی زانا بخاتە دۆخێکی سەختەوە. سەندیکاکە لەشارەوانی مانیان گرت. بۆ چەند مانگێک لەچادرەکانی مانگرتندا ئاگاداری بەڕێوەدەچوو و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییەکان ڕاگیرا. کەچی مەهدی زانا کۆڵی نەداو بەردەام بوو.

کەسایەتی سەربەخۆ

تا کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ لەخەباتی خۆی لە دژی هەردوو دەوڵەت و ڕێگای ئازادی درێژەی بەخەبات دا. بۆ تێگەیشتن لەڕێبازی مەهدی زانا بۆ حوکمڕانی شارەوانییەکان، شایانی بیرهێنانەوەیە کە ئەو یەکەم سەرۆکی شارەوانی بووە کە بانگەشە بۆ بەکارهێنانی زمانی کوردی لەکایەی گشتیدا بکات و چالاکانە جێبەجێی بکات.

لە ماوەی خولەکەیدا بەکارهێنانی زمانی کوردی لەشارەوانیدا زیاد کرد؛ بەڕوونی باس لەوە کرابوو کە ئامەد (دیاربەکر) تەنیا شارێک نییە کە لەئەنقەرەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵکو شارێکە کە پێویستییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی خۆی هەیە.

لەزیندانی ژمارە ٥

کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلول لەڕەگ‌و ریشەوە ژیانی سیاسیی تورکیا، هەروەها ژیانی کوردستان و ئامەد (دیاربەکر)ی گۆڕی. هەروەها مەهدی زانا زیندانی کرا. پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر، لەزیندانی ژمارە ٥ دادەنرێت، نزیکەی ١١ ساڵ لەزیندانی ژمارە ٥ ڕاگیراو دواتر لەزیندانەکانی دیکە هێڵرایەوە، مەهدی زانا بەهۆی بەرخۆدانی لەناو زیندانەکاندا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا. لە ڕێگەی خۆڕاگرییەکەیەوە بوو بە یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی مۆڕاڵ بۆ زیندانییەکانی دیکە.

ئەمجارەیان دەربەدەریی

مەهدی زانا کە لە کاتی کاری بەرگدروودا هاتە ناو سیاسەتەوە، دواتر بوو بە سەرۆکی شارەوانی سەربەخۆی گەورەترین شاری کوردستان و دواتر زیندانی کرا، لەگەڵ ئازادکردنی بیرەوەرییەکی سەبارەت بە ئەزموونەکانی خۆی نووسی. لە کتێبی "چاوەڕوان بە دیاربەکر"دا، بەسەرهاتی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە، کە نیو سەدە دەخایەنێت، لە سەرەتای منداڵییەوە تا ئازادبوونی لەزیندانی دیاربەکر. لە کتێبەکەدا گێڕانەوەیەک دەخاتە ڕوو کە بە شێوەیەکی زۆر کاریگەری هەست و سۆز لەسەرە و سنووردارکردنە ئایدیۆلۆژییەکان تێدەپەڕێنێت. بێگومان لەو شوێنەی وازی لێهێنابوو درێژە بە خەباتی خۆی دا. کاتێک لەسەر نووسینەکانی دووبارە ڕووبەڕووی دادگایی بووەوە، ساڵی ١٩٩٤ ژیانی دەربەدەری دەستیپێکرد. ناچار بوو دیاربەکر بەجێبهێڵێت و بەرەو سوید بڕوات. ساڵانێکی زۆر لە وڵاتی سوید لە دەربەدەریدا ژیاوە. دوای پڕۆسەی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٣، جارێکی دیکە دەستی بە سەردانکردنی وڵاتەکە کردەوە، بەڵام زۆرتر لە وڵاتی سوید دەژیا.

هاوسەری لەیلا زاناو برای شوکران زانایە

مەهدی زانا برای شوکران زانا، ژنە پەرلەمانتاری پێشووی دەم پارتییە، هاوسەرەکەی ناوی لەیلا زانا، پەرلەمانتاری پءشووی دەم پارتی‌و کەسایەتی ناوداری کوردە، مەهدی باوکی دوو مندالە.

مەهدی زانا کە یەکێک بوو لەو کەسایەتیانەی جێپەنجەی خۆیان لەسەر سیاسەتی کوردی بەجێهێشتووە، بیرەوەرییەکانی‌و چەندین کتێبی نووسیوە، لەوانە: چاوەڕوان بەدیاربەکر (١٩٩١) ، ڕۆژگاری دڕندەیی - لەزیندانەکانی دیاربەکرەوە (١٩٩٢)، لەیلای ئازیز - ئەو شەوە دەربەدەرییەکی درێژ بوو (بیرەوەری، ١٩٩٥) ، لەدایکبوونەوەی زێلال (١٩٩٦).

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×