قه‌ره‌یلان: له‌ نیو سه‌ده‌دا نزیكه‌ی 27 هه‌زار گه‌ریلا شه‌هیدبون
  2026-08-28     

موارد قه‌ره‌یلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، رایگه‌یاند، بەهۆی دۆخی جەنگەوە ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدان دواکەوتوە. ئاشکرایشیکرد، لە نیو سەدەدا نزیكه‌ی 27 هەزار گەریلا شەهیدبون، لە داهاتویشدا ناسنامەی 520 شەهیدی تری باکوری كوردستان بڵاودەکەنەوە.

ئاوێنه‌: موارد قه‌ره‌یلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فورات نیوز، رایگه‌یاند هۆکاری درەنگکەوتنی ڕاگەیاندنی ناسنامەی شه‌هیدانی گه‌ریلا، دۆخی شه‌ڕ بوه‌.

قەرەیلان ئاماژەی بەو یادکردنەوانە کرد کە لە ئامەد، ئیستانبوڵ، وان، گەڤەر، جزیرێ و نسێبین بۆ 230 شەهید بەڕێوەدەچن و ڕایگەیاند، بەشداریی ئاپۆڕایی خەڵک، نیشانەی دڵسۆزیی کۆمەڵگەی کوردییە بۆ شەهیدان و بەهاکانی خۆی.

قەرەیلان وتی، بەهۆی بارودۆخی دژواری شەڕ و هۆکاری ئەمنی، هەندێک زانیاریی شەهیدبون درەنگ گەیشتوەتە فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی و وتی، هێشتا هەندێک شەهید هەن کە بۆ ڕایگشتی ڕانەگەیەندراون.

قەرەیلان ئاشکرایشیکرد کە ناسنامەی 520 شەهیدی دیكه‌ی باکوری کوردستان ڕادەگەیەنرێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پارچەکانی تری کوردستان بە ژمارەیەکی کەمتر شەهید هەن کە هێشتا ڕانەگەیەندراون و ئامانجیان ئەوەیە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتودا تەواویان لەگەڵ ڕایگشتیدا هاوبەش بکەن.

قەرەیلان بۆ یەکەمجار زانیاریی وردی لەسەر ژمارەی شەهیدان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە ساڵی 1976 تا 2026 ناوی 25 هەزار و 922 شەهید تۆمارکراوە و بە هەژمارکردنی ئەو شەهیدانه‌ی کە تۆمار نەکراون، ژمارەکە نزیکەی 27 هەزار شەهیدە.

قەرەیلان سەبارەت بە تەرمی ئەو شەهیدانەی کە لەم دواییانەدا ڕاگەیەندران وتی، زۆربەی تەرمەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندایە و کار دەکەن بۆ کۆکردنەوەی تەواویان لە مەزاری شەهیداندا.

قەرەیلان هەڵسەنگاندنی بۆ ڕێبازی نوێی تێکۆشان کرد کە لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی پەیڕەو دەکرێت و وتی: "ئێمە لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەچینە قۆناغی تێکۆشانی کۆمەڵایەتییەوە." قەرەیلان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"ئێمە دەستبەرداری ستراتیژیی شەڕی چەکداری بوین، بەڵام دەستبەرداری تێکۆشان نەبوین."

راشیگه‌یاند، قۆناغی نوێ دەبێتە سەردەمی مەزنکردنی سیاسەتی دیموکراسی و ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×