ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، به‌غدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كه‌كانی تایبه‌ت به بوجه.
ئاوێنه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، رۆژانی پێنجشەممە لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆبونەوەی ستراتیژیەتی بوجە هەیە لەسەعات (1) هەتا سەعات (3)ی پاشنیوه‌ڕۆ.
وتوشیه‌تی، ئەم پێنجشەممەیە دوەم کۆبونەوەمان بو، شارەزایەکی بواری بوجە کە لە ئیمارات دادەنیشێت و سەرپەرشتی دانانی بوجەی (4) وڵات دەکات شیکارییەکی وردی بۆ کردین لەسەر رێوشوێنەکانی بوجەی عێراق.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی پێداوه، وەفدی کوردی تائێستا بەشداری نەکردوە. وتوشیه‌تی، وەزیری دارایی عێراق، "منی راسپارد کە پێیان رابگەینم، چاوەڕوانی هەڵوێستیانم بۆ بەشداریکردنیان."